ئارنۆڵد ج. تۆیمبی

ئارنۆڵد جۆزێف تۆینبی (لە دایکبووی ١٤ی نیسانی ١٨٨٩ – ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥) مێژوونووسێکی ئینگلیز، فەیلەسوفێکی مێژوو، نووسەری چەندین کتێب بووە و مامۆستای توێژینەوەی مێژووی نێودەوڵەتی بووە لە قوتابخانەی ئابووری لەندەن و کۆلێژی کینگ لەندەن. لە ساڵی ١٩١٨ تا ١٩٥٠، تۆینبی بە پسپۆڕێکی پێشەنگی کاروباری نێودەوڵەتی دادەنرا؛[١] لە ساڵی ١٩٢٤ تا ١٩٥٤ بەڕێوەبەری توێژینەوە بووە لە چاتام ھاوس، لەو پۆستەدا ٣٤ بەرگی ڕاپرسی کاروباری نێودەوڵەتی بەرھەمھێنا، بۆ پسپۆڕانی نێودەوڵەتی لە بەریتانیا.[٢][٣]

چاو پێکەوتن لەگەڵ ھیتلار

تۆینبی لەکاتێکدا کە لە ساڵی ١٩٣٦ سەردانێکی بەرلینی کرد بۆ قسەکردن لەسەر کۆمەڵگای یاسا نازی، لەسەر داوای ھیتلەر بانگھێشتی چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ ئەدۆلف ھیتلەر کرا.[٤] لەم چاوپێکەوتنەدا کە ڕۆژێک پێش پێشکەشکردنی وتارەکەی تۆینبی بەڕێوەچوو، ھیتلەر جەختی لەسەر ئامانجی فراوانخوازی سنوورداری خۆی لە بنیاتنانی نەتەوەیەکی گەورەتری ئەڵمانیا کردەوە، ھەروەھا خواستی خۆی بۆ لێکتێگەیشتن و ھاوکاریی بەریتانیا لەگەڵ ئەڵمانیای نازی دا دەربڕی. ھەروەھا ھیتلەر پێشنیاری کرد کە ئەڵمانیا دەتوانێت ببێتە ھاوپەیمانی بەریتانیا لە ناوچەی ئاسیا و زەریای ھێمن ئەگەر ئیمپراتۆرییەتی کۆلۆنیالیزمی زەریای ھێمن بۆ ئەڵمانیا بگەڕێنرێتەوە.[٥] تۆینبی پێی وابوو کە ھیتلەر دڵسۆزە و لە یاداشتێکی نھێنیدا بۆ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پشتگیری لە پەیامەکەی ھیتلەر کرد.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Scott، J. Creagh (2017). Hidden Government. London: The A.K. Chesterton Trust. لاپەڕە ٣٣. ژپنک ٩٧٨-١-٩١٢٢٥٨-٠٠-٠. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ McNeill، William H. (١٩٨٩). Arnold J. Toynbee: A Life. New York: Oxford University Press. لاپەڕە ١٢٤. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥٠٥٨٦٣-٥.
  3. ^ Brewin، Christopher؛ Toynbee، Arnold (1992). «Research in a Global Context: A Discussion of Toynbee's Legacy». Review of International Studies. ١٨ (2): ١١٥–١٣٠. doi:١٠.١٠١٧/S٠٢٦٠٢١٠٥٠٠١١٨٨١٩. ISSN ٠٢٦٠-٢١٠٥. JSTOR ٢٠٠٩٧٢٨٩.
  4. ^ Brody، J. Kenneth (١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩). The Avoidable War—Volume 2: Pierre Laval and the Politics of Reality, 1935–1936. Transaction Publishers. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦٥٨-٠٦٢٢-٢.
  5. ^ Pemberton، Jo-Anne (2020). The Story of International Relations, Part Three: Cold-Blooded Idealists. Springer Nature. لاپەڕە ٣٤.
  6. ^ McNeill، William H. (١٩٨٩). Arnold J. Toynbee: A Life. New York: Oxford University Press. Chapter 8. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥٠٥٨٦٣-٥.