ئامینە کاکەباوە | |
---|---|
ئەندامی ڕیکسداگ | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ١٨ حوزەیران ٢٠٠٨ | |
ناوچەی بەربژێری | ستۆکھۆڵم |
لە پۆستدا بووە ١٧ حوزەیران ٢٠٠٨ – ١٦ی شوباتی ٢٠٠٨ وەک جێگرەوەی پەرلەمانێکی ئەندام | |
ناوچەی بەربژێری | ستۆکھۆڵم |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | سەقز، ئێران[١][٢] | ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٠
پارتی سیاسی | سەربەخۆ (لەوەتەی ٢٠١٩) |
لایەنگیری سیاسی تر |
پارتی چەپی سوید (تا ساڵی ٢٠١٩) حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران[٣] |
خوێندن لە | زانستگەی ستۆکھۆڵم (MA) |
پیشە | کاری کۆمەڵایەتی |
ئامینە کاکەباوە سیاسەتمەدارێکی بە ڕەچەڵەک کوردە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە ئەندامی پەرلەمانی سوید بووە.[٤] ئامینە کاکەباوە لە دایک بووی ٦ کانوونی یەکەم ١٩٧٠ لە گوندی «تورجان»ی سەربە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبوە. ئەو کاتێک دەبێتە ١٣ ساڵان پەیوەندی دەکات بە حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانوەو دەبێتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩٢، ئامینە لە تەمەنی ١٩ ساڵاندا، کۆمەڵە بەجێدەھێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر، لەوێ وەک کچێکی کە خوێنەواری کەمەو نەچووەتە قوتابخانە، ئەژماردەکرێت.[٥] ساڵی ٢٠٠٥، لقی سویدی ڕێکخراوی فیمینستی فرەنسی بەناوی «نە لەشفرۆش و نە ستەمدیدە» دادەمەزرێنێت. ئەو ڕێکخراوە داکۆکی لە مافی کچانی کۆچبەرو پەراوێزنشینی سوید، دەکات.[٥]
ساڵی ٢٠٠٨، ئامینە کاکە باوە لەلایەن پارتی چەپی سویدەوە کاندید دەکرێت و وەک یەکێک لە نوێنەرانی شاری ستۆکھۆڵم دەبێتە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتەو لەو کاتەوە تا ئێستا توانیویەتی وەک پەرلەمانتار بمێنێتەوە.[٥] ئامینە خۆی بە پەرلەمانتارێکی چەپ و سۆسیالیست دەزانێ.
ئامینە لە گوندی «تورجان»ی سەربە شاری سەقزی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ئەو کاتێک دەبێتە ١٣ ساڵان پەیوەندی دەکات بە کۆمەڵەوەو دەبێتە پێشمەرگە. ئامینە دەڵێت، فەرماندەی بنکەی سوپای پاسداران لە گوندەکەیان گوشاری بۆ باوکی ھێنابو کە لەگەڵ ئامینەی گەنجدا ھاوسەرگیری بکات. بەڵام ئامینە ھەڵات و بوە پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران. ئامینە لە شاخ فێری خوێندنەوەو نووسین بوە. ساڵی ١٩٩٢، ئامینە لە تەمەنی ١٩ ساڵاندا، کۆمەڵە بەجێدەھێڵێت و لە سوید دەبێتە پەنابەر، لەوێ وەک کچێکی کە خوێنەواری کەمەو نەچووەتە قوتابخانە، ئەژماردەکرێت.
ئامینە، شەوانە دەخوێنێت و ڕۆژانە کاردەکات و ھاوکارییش بۆ خێزانە ھەشت کەسییەکەیان لە ئێران، دەنێرێتەوە. ئامینە کاکەباوە لە بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری ڕاوێژیی کۆمەڵایەتی و بڕوانامەی ماستەر لە فەلسەفە لە زانکۆی ستۆکھۆڵم سەرکەوتو بوو.[٦]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
، |date=
، و |archivedate=
(یارمەتی) ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئامینە کاکەباوە تێدایە. |