زانیاری کەسایەتی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | ئانتۆنیۆ کۆنتی[١] | ||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ٣١ی تەممووزی ١٩٦٩[٢] | ||
شوێنی لەدایکبوون | لێچێ، ئیتاڵیا | ||
باڵا | ١،٧٨م[٣] | ||
جێگای یاریکردن | ناوەڕاست | ||
زانیاریی یانە | |||
یانەی ئێستا | تۆتنھام (ڕاهێنەر) | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
١٩٨٥-١٩٩١ | لێچێ | ٨١ | (١) |
١٩٩١-٢٠٠٤ | یوڤێنتوس | ٢٩٦ | (٢٩) |
سەرجەم | ٣٧٧ | (٣٠) | |
هەڵبژاردەی نیشتمانی | |||
١٩٩٤-٢٠٠٠ | ئیتاڵیا | ٢٠ | (٢) |
ڕاهێنەرایەتی | |||
٢٠٠٦ | ئارێزۆ | ||
٢٠٠٧ | ئارێزۆ | ||
٢٠٠٧-٢٠٠٩ | باری | ||
٢٠٠٩-٢٠١٠ | ئاتەلەنتا | ||
٢٠١٠-٢٠١١ | رۆبور سیێنا | ||
٢٠١١-٢٠١٤ | یوڤێنتوس | ||
٢٠١٤-٢٠١٦ | ئیتاڵیا | ||
٢٠١٦-٢٠١٨ | چێڵسی | ||
٢٠١٩-٢٠٢١ | ئینتەر میلان | ||
٢٠٢١- | تۆتنھام | ||
|
ئانتۆنیۆ کۆنتی (گۆکردنی ئیتاڵی: [anˈtɔːnjo ˈkonte];[٤][٥]؛ لە دایکبووی ٣١ی تەممووزی ١٩٦٩) یاریزان و ڕاهێنەری پیشەیی تۆپی پێی ئیتاڵی یە.
کۆنتی وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری دەکرد، و کاروانی وەرزشی لە یانەی لێچی ناوخۆیی دەستپێکرد، و دواتر بووە یەکێک لە کاریگەرترین و باشترین یاریزانەکان لە مێژووی یوڤێنتوس. سەرکردایەتی یانەکەی کرد و نازناوی چامپیۆنزلیگ، جگە لەوە پێنج نازناوی سێریا ئەی بە دەست هێنا لە نێوان نازناوەکانی تر.[٦] هەروەها یاری بو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنجامداوە، و بەشداری جامی جیهانیی فیفای ١٩٩٤ و یۆرۆی ٢٠٠٠ کردووە، کە لەهەر دوو جاردا ئیتالیا بە پلەی دووەم کۆتایی پێ هێنا.
لە ساڵی 2006 دەستی بە ڕاهێنەرایەتی کرد، و بووە هۆی بردنەوەی سێریا بی بۆ یانەی باری، و سەرخستنی یانەی سیێنا لە هەمان خول دوای دوو ساڵ. لە ساڵی ٢٠١١ دەستی بە ڕاهێنەرایەتی یانەی یوڤێنتوس کرد، و سێ نازناوی خولی ئیتاڵی یەک لەدوای یەک بەدەست هێنا، و لە ساڵی ٢٠١٤ بەرپرسیاریەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای گرتە ئەستۆ تا یۆرۆی ٢٠١٦. دوایی بووە ڕاهێنەری چێڵسی و سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی پریمەرلیگ لە یەکەم وەرزی،[٧] لە وەرزی دووەمی لە گەڵ یانەی چێڵسی FA cupی بەدەست هێنا. لە ساڵی ٢٠١٨ کۆنتی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی لادرا، و دوای یەک ساڵ ڕووی کردە یانەی ئینتەر میلان.[٨] و لە دووەم و کۆتا وەرزی لەگەڵ ئینتەر خولی ئیتاڵی بەدەست هێنا.
کۆنتی بووە هۆکاری دووبارە بڵاوکردنەوەی پێکهاتەی 3-5-2 دوای ئەوەی، کە بەکارهێنانی زۆر سنوورداری بە خۆیەوە بینی لە سەرەتای دەرکەوتنی لە جامی جیهانیی فیفای ١٩٩٠.[٩]
{{cite web}}
: |archive-date=
/ |archive-url=
timestamp mismatch; 2014-08-18 suggested (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئانتۆنیۆ کۆنتی تێدایە. |