ئاندرێس بۆدکەر کریستینسن (لەدایکبووی ١٠ی نیسانی ١٩٩٦) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە کە یاری دەکات وەک بەریگریکاری ناوەند بۆ یانەی بەرشەلۆنە و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی دانیمارک.
کریستێنسن دەستی بە کاروانی وەرزشی کرد کرد لە سکۆڵد بیرکەرد و دواتر چووە بۆ برۆندبای. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا و لە شوباتی ٢٠١٢ چووە یانەی ئینگلیزی چێڵسی و لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ یەکەمین یاری پیشەگەری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا. لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٧، بە خواستن چووە یانەی بۆندسلیگا یانەی بۆروسیا مۆنشنگلادباخ، کە لەوێ بەشداری ٨٢ یاری کرد و ٧ گۆڵی تۆمارکرد.
کریستینسن یەکەمین یاری نێودەوڵەتیی خۆی بۆ دانیمارک ئەنجامدا لە حوزەیرانی ٢٠١٥ و بەشێک بوو لە پێکھاتەی وڵاتەکەی لە جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨ و یۆرۆ ٢٠٢٠.
کریستێنسن لە لیلەرۆد لە شارەوانی ئەلێرۆد لەدایکبووە.[٣] کوڕی گۆڵپارێزە پێشووی برۆندبای ستێن کریستێنسن بوو، دەستی بە کاروانی پیشەگەری کرد لەگەڵ سکۆلد بیرکەرۆد و دواتر چووە یانەی برۆندبای ھاوشێوەی باوکی. ھەشت ساڵی لەوێ بەسەر برد و سەرنجی یانە گەورەکانی ئەورووپای ڕاکێشا، وەک یانەکانی ئەرسیناڵ، چێڵسی، مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٢، کریستینسن گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی واژوو کرد بە گواستنەوەیەکی خۆڕایی، نزیک لە کۆتایی ھاتنی ماوەی کارکردنی ئاندرێ ڤێلاس-بواس وەک ڕاھێنەری یانەکە. دوای ئەوەی چووە یانەکی لەندەن، کریستینس وتی: «من چێڵسیم ھەڵبژاردووە چونکە ئەوان بەو جۆرە یاری تۆپی پێ دەکەن کە من ئارەزووی دەکەم.».[٤]
کریستینسن بۆ یەکەم جار لە پێکھاتەی یەکەمی چێڵسی ھەڵبژێردرا بۆ کۆتا یاری وەرزی ٢٠١٢–١٣ لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٣، بەڵام بەشداری یارییەکەی نەکرد و وەک یەدەگ مایەوە، کە یارییەکە کۆتایی ھات بە بردنەوەی ٢–١ لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە کۆتا یاریی ڕافایل بینیتێز وەک ڕاھێنەر.[٥] لە گەشتی پێش دەسپێکردنی وەرزی ٢٠١٣–١٤ بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێش وەرزی ١٤، بەشێک بوو لە پێکھاتەی یەکەم و دواتر گرێبەستی پیشەگەری واژوو کرد.[٦]
لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ یەکەمین یاری پیشەگەری خۆی بۆ چێڵسی ئەنجامدا، کە ٩٠ خولەکی تەواو یاریکرد لە باڵی ڕاستی بەرگریدا کاتێک چێڵسی ٢–١ یارییەکەی بردەوە بەرامبەر شروسبێری تاون لە قۆناغی چوارەمی جامی لیگ.[٧] کریستینسن تا ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ یاری بۆ چێڵسی نەکردەوە، کاتێک لە ھەمان پێگەی یاری کرد لە قۆناغی چوارەمی جامی ئێف ئەی و لە یاریگای خۆیان دۆڕان ٤–٢ بە یانەی لیگ وەنی ئینگلیزی برادفۆرد سیتی.[٨]
ھەرچەندە کریستینسن لە ھیچ یارییەکی تری وەرزەکەدا بەشدار نەبوو، چێڵسی جامی لیگی بردەوە بە بردنەوەی ٢–٠ بەسەر یانەی ڕکابەری تۆتنھام ھۆتسپێر لە یاری کۆتایی. کاتێک پرسیاری لێکرا کێ باشترین یاریزانی یارییەکە بوو لە یاریی کۆتایی، ڕاھێنەر جۆسێ مۆرینیۆ وتی، «باشترین یاریزانی یارییەکە ئاندرێس کریستینسن بوو کە بە باشی یاری کرد بەرامبەر شروسبێری. ئێرە تەنیا جۆن تێری نییە (باشترین یاریزانی یارییەکە بوو لە یاری کۆتایی) چونکە ئێمە تیمێکین. شانازی بە پێکھاتەکەم دەکەم».[٩]
لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٥، کریستینسن یاری بۆ چێڵسی خوار ١٩ ساڵان کرد لە یاری کۆتایی خولی لاوانی ئەورووپا ٢٠١٤–١٥ بەرامبەر شاختار دۆنێتسک لە سویسرا و ھەرچەندە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و ئەنجامەکە یەکسان بۆوە کە چێڵسی گۆڵی یەکەمی تۆمار کردبوو نیوەی یەکەمدا، چێڵسی ھێشتا بە بردنەوەی ٣–٢ یارییەکەی کۆتایی پێھێنا.[١٠] لە ٢٤ی ئایاردا یەکەمین یاری خۆی لە یانەی پریمەرلیگ ئەنجامدا بەرامبەر ساندەرلاند، کە لە جێگەی جۆن ئۆبی مایکڵ ھاتە یاریگاوە کە ١٢ خولەکی یارییەکە مابوو لە بردنەوەی ٣–١ لە یاریگای خۆیاندا.[١١] ھەرچەندە کریستینسن تەنھا یەک یاری لە خولدا ئەنجامدا لە تەواوی وەرزەکەدا، بەڵام مۆرینیۆ ڕای گەیاند کە مەدالیایەکی دیکەی لە یانەکەی بۆ وەردەگرێت بۆ بەشدارییەکانی لەو وەرزەدا.[١٢]
لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٥، کریستێنسن چووە بۆروسیا میونشنگلادباخ بە بە خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵ لە چێڵسی.[١٣][١٤] لە ١٠ی ئابی یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا بەرامبەر پاوڵی لە قۆناغی یەکەمی جامی ئەڵمانیا، لە یارییەکەدا ٤–١ بردیانەوە.[١٥] پێنج ڕۆژ دواتر، کریستینسن یەکەمین یاری خۆی لە بۆندسلیگا ئەنجامدا لە بەرامبەر بۆروسیای دۆرتمۆند و ٤–٠ دۆڕان[١٦] یەکەم گۆڵی پیشەگەری خۆی تۆمارکرد لە ٥ی شوباتی ٢٠١٦، کە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بوو لە بردنەوەی ٥–١ لە بەرامبەر ڤێردەر بریمەن لە بۆروسیا-پارک.[١٧]
دوای وەرزێکی دەستپێکی نایاب، کریستینسن ھەڵبژێردرا بە باشترین یاریزانی وەرزی پێکھاتەکەی، کە پێش گرانت شاکا کەوت کە ھاوکات کاپتنی تیمەکە بوو.[١٨] دوای سەرکەوتنی وەرزی یەکەمی، میونشنگلادباخ چەندین ھەوڵی دا تا گواستنەوەکەی بکات بە ھەمیشەیی لە ھاوینی ٢٠١٦، ھاوینی ٢٠١٦، ھەروەھا ڕاگەیەندرا کە چێڵسی ١٤٬٢٥ ملیۆن پاوەندی لە یانە ئەڵمانییەکەوە ڕەتکردووەتەوە.[١٩]
لە خولی ئەورووپا ٢٠١٦–١٧، کریستینسن کۆتا گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–٢ لە بەرامبەر فیۆرێنتینا لە دووەمی یاری قۆناغی ٣٢ کە بەھۆیەوە ٤–٣ بە ئەنجامی ھەردوو یاری بردیانەوە.[٢٠] لە قۆناغی دواتردا جارێکی تر گۆڵی تۆمار کرد لە بەرامبەر دراوسێکەی شالکە، کە بە ئەنجامی ھەردوو یاری ٣–٣ بوون و بە گۆڵی یاریگای دەرەوە سەرکەوتن.[٢١]
لە ١٢ی ئابی ٢٠١٧، کریستینسن یەکەم یاری خۆی بۆ چێڵسی ئەنجامدا دوای دوو ساڵ خواستن لە ئەڵمانیا، کە بە یەدەگ ھاتە یاریگاوە لە دوای ئەوەی کاپتن گاری کاھیڵ بە کارتی سوور دەرکرا، لە یەکەم یاری یاریگای چێڵسی کە ٣–٢ دۆڕان بەرامبەر بێرنلی.[٢٢] دوای ھەشت ڕۆژ، یەکەم یاری خۆی لە پرێمیەرلیگ بە شێوەی سەرەکی ئەنجامدا بە بردنەوەی ٢–١ بەرامبەر تۆتنھام ھۆتسپێر لە یاریگای وێمبڵی کۆتایی ھات.[٢٣] لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، کریستێنسن گرێبەستێکی نوێی چوار ساڵ و نیو لەگەڵ چێڵسی واژوو کرد کە تا ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت، دوای ئەوەی خۆی لە پێکھاتەی یەکەم سەلماند.[٢٤] کریستێنسن ٤٠ یاری بۆ شین پۆشەکان ئەنجامدا لە وەرزی٢٠١٧–١٨، لەوانە سێ یاری لە جامی ئێف ئەی کە نازناوەکەیان بردەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، تووش بوون بە پێکانی پشت وای لێکرد کە بەشداری لە یاریی کۆتایی نەکات.[٢٥] پێش کۆتایی ھاتنی وەرزەکە، خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی یانەکەی پێبەخشرا.[٢٦]
ڕاھێنەری نوێی یانەکە ماوریزیۆ ساری پێی باشتر بوو داڤید لویز و ئەنتۆنیۆ ڕودگەر لە بەرگری یاری پێ بکات بکات، و تا شوباتی ٢٠١٩ کریستینسن ١٥ یاری ئەنجامدابوو، تەنھا دوو لەوانە لە خولدا. لەگەڵ ئەوەشدا ڕەتی کردەوە کە بییەوێت یانەکە جێبھێڵێت.[٢٧]
لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١، کریستینسن لە خولەکی ٣٩ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا جێگەی تیاگۆ سیلڤای گرتەوە کە تووشی پێکان ھات و یەکەم یاری بوو لەو خولەدا و چێڵسی لە مانچستەر سیتی بردەوە لە یاری کۆتایی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢١ لە پۆرتۆ.[٢٨] لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، کریستینسن یەکەم گۆڵی بۆ چێڵسی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–٠ بەرامبەر ماڵمۆ لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان.[٢٩]
لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٢، کریستینسن گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ یانەی لا لیگا بەرشەلۆنە واژوو کرد کە بڕی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ دانرا.[٣٠][٣١]
لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٥، کریستین یەکەم یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەمی دانیمارک ئەنجامدا لە بردنەوەیەکی یاری دۆستانە بەرامبەر مۆنتیگرۆ لە یاریگای ڤیبۆرگ، وەک یەدەگ ھاتە یاریگا لە جێگەی پیێر-ئێمیلی ھۆیبێرگ لە خولەکی ٦٩.[٣٢] لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦، کریستینسن یەکەم یاری خۆی بە شێوەی سەرەکی بۆ دانیمارک ئەنجامدا کە ٢–١ بردیانەوە لە بەرامبەر ئایسلاند، کە ھەموو ٩٠ خولەکەکە یاری کرد لە یارییە دۆستانەکەدا لە یاریگای ئێم سی ئێچ.[٣٣]
کریستین شەش یاری ئەنجامدا لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ سەرکەوتنی دانیمارک بۆ پاڵەوانێتی جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمارکرد کە گۆڵی یەکسانکردنەوە بوو لە بردنەوەی ٥–١ بەرامبەر کۆماری ئیرلەندا لە یاری دووەمی قۆناغی پلەی ئۆف[٣٤] ڕاھێنەری یانەکە ئەیج ھارێدی بانگی کرد بۆ یاری کۆتایی لە ڕوسیا.[٣٥] بە ھاوبەشی لەگەڵ سیمۆن کایر لە بەرگریدا بوون، کە لەو پێگەیەدا یاری کرد بەھۆی ئامادە نەبوونی ئاندرێس بیلاند بەھۆی پێکانەوە، بەڵام لە کۆتا یاری کۆمەڵەکان لە بەرامبەر فەڕەنسا ڕۆڵی ناوەندی بەرگری (بەردەم بەرگریکار)ی بینی.[٣٦] لە قۆناغی ١٦ بەرامبەر کڕواتیا، لە ناوەڕاستی یاریگا مایەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێزی ڕکابەرەکانی لەو جێگایەدا، بەڵام ھەڵەیەکی کرد کە وای کرد ماریۆ ماندزوکیچ گۆڵی یەکسان بوون بکات و کڕواتیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە.[٣٧]
ئاندرێس کریستینسن یەکێک بوو لە یاریزانانی سەرەکی دانیمارک لە کاتی ئەنجامێکی سەرکەوتوو لە ماوەی یۆرۆ ٢٠٢٠، ھەموو شەش یارییەکەی ھەڵبژاردەکەی ئەنجامدا.[٣٨] لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١، کریستینسن گۆڵێکی نایابی تۆمار کرد لە مەودای دوورەوە بەرامبەر ڕووسیا لە بردنەوەی ٤–١ کە یارمەتیدانیمارک دا سەربکەوێت بۆ قۆناغی دواتری پاڵەوانێتییەکە.[٣٩] دوای ئەوەی لە ھەردوو ویڵز و کۆماری چیک بردەوە بۆ گەیشتن بەو قۆناغە، دانیمارک لە نیوەی کۆتایی ٢–١ لە بەرامبەر ئینگلتەرا دۆڕا لە دوای کاتی زیاد کراو لە یاریگای وێمبڵی.[٤٠]
کریستینسن یاریزانی بەرگریکارە و ناسراوە بە ھێمنی کاتێک تۆپی لایە و پاسی ورد، ھەروەھا زۆر باشە لە تۆپی بەرزدا. لە ساڵی ٢٠١٨، ڕاھێنەری چێڵسی ئەنتۆنیۆ کۆنتێ وتی دانیمارکییەکە «گەورەیی زۆر» نیشانداوە و زیاتری وت لەسەری کە «متمانەیەکی زۆری ھەیە بە کریستینسن. ئەم یاریزانە یاریزانێکە بۆ ئێستای چێڵسی و بۆ داھاتووی چێڵسی بۆ ماوەی ١٠ یان ١٤ ساڵ. ھەروەھا دەتوانێت ببێتە کاپتنی ئەم تیمە لە داھاتوودا».[٤١] بۆ سوپاسکردنی بەھرەکانی یاریزانەکە، ھاندەران بە «ماڵدینی دانیمارکی» ناویان بردووە، بە ڕێکەوتدکردنی لەگەڵ پاڵەوانی ئیتاڵی پاولۆ ماڵدینی.[٤٢]
یانە | وەرز | خول | جامی نیشتیمانی | جامی لیگا | ئەورووپا | ئەوانی تر | کۆی گشتی | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
چێڵسی | ٢٠١٤–١٥ | پرێمیەرلیگ | ١ | ٠ | ١ | ٠ | ١ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٣ | ٠ | |
٢٠١٧–١٨ | پرێمییەرلیگ | ٢٧ | ٠ | ٣ | ٠ | ٤ | ٠ | ٦ | ٠ | ٠ | ٠ | ٤٠ | ٠ | |
٢٠١٨–١٩ | پرێمییەرلیگ | ٨ | ٠ | ٢ | ٠ | ٤ | ٠ | ١٥ | ٠ | ٠ | ٠ | ٢٩ | ٠ | |
٢٠١٩–٢٠ | پرێمییەرلیگ | ٢١ | ٠ | ٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٤ | ٠ | ١ | ٠ | ٢٨ | ٠ | |
٢٠٢٠–٢١ | پرێمییەرلیگ | ١٧ | ٠ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٧ | ٠ | - | ٢٧ | ٠ | ||
٢٠٢١–٢٢ | پرێمییەرلیگ | ١٩ | ٠ | ٣ | ١ | ١ | ٠ | ٨ | ١ | ٣ | ٠ | ٣٤ | ٢ | |
کۆی گشتی | ٩٣ | ٠ | ١٤ | ١ | ١٠ | ٠ | ٤٠ | ١ | ٤ | ٠ | ١٦١ | ٢ | ||
بۆروسیا میوشنگلادباخ (خواستن) | ٢٠١٥–١٦ | بۆندسلیگا | ٣١ | ٣ | ٣ | ٠ | - | ٥ | ٠ | - | ٣٩ | ٣ | ||
٢٠١٦–١٧ | بۆندسلیگا | ٣١ | ٢ | ٣ | ٠ | - | ٩ | ٢ | - | ٤٣ | ٤ | |||
کۆی گشتی | ٦٢ | ٥ | ٦ | ٠ | - | ١٤ | ٢ | - | ٨٢ | ٧ | ||||
بەرشەلۆنە | ٢٠٢٢–٢٣ | لا لیگا | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | - | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |
تەواوی کاروانی وەرزشی | ١٥٥ | ٥ | ٢٠ | ١ | ١٠ | ٠ | ٥٤ | ٣ | ٤ | ٠ | ٢٤٣ | ٩ |
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
دانیمارک | ٢٠١٥ | ٢ | ٠ |
٢٠١٦ | ٨ | ٠ | |
٢٠١٧ | ٤ | ١ | |
٢٠١٨ | ٩ | ٠ | |
٢٠١٩ | ٨ | ٠ | |
٢٠٢٠ | ٧ | ٠ | |
٢٠٢١ | ١٦ | ١ | |
٢٠٢٢ | ٢ | ٠ | |
کۆی گشتی | ٥٦ | ٢ |
لاوانی چێڵسی
چێڵسی
تاکەکەسی
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)