ئاکیورا لقێکی گرنگی کۆمپانیای ئۆتۆمۆبیلی ھۆندایە،[١] لەوەتەی ئازاری ١٩٨٦ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا دامەزراوە و دواتر لە ١٩٩١ بە ھۆنگ کۆنگ و لە ٢٠٠٤ بە مەکسیک ناسێنرا[٢] چین لە ٢٠٠٦، ڕووسیا تا ٢٠١٤ (چیتر لە ڕووسیا بەردەست نییە)، کوەیت لە ٢٠١٥، ھەروەھا تا ٢٠١٨ش لە ئوکراینا دەفرۆشرا. [٣]لقەکە بۆ پێشکەشکردنی ئۆتۆمۆبێلە بەنرخ و مۆدێل بەرزەکان دانراوە. پێش ھۆندا زۆربەی ئۆتۆمبێلە ژاپۆنییەکان بەشێوەیەکی ئابووری دروستکراوبوون لەڕووی دیزاین و مۆدێلەوە.[٤][٥][٦]