ئایفۆن ١٣ پرۆ | |
---|---|
![]() | |
لقی | ئایفۆن، iPhone Pro |
دامەزران | ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ |
پلەی بەرزتری داهاتوو | iPhone 13 Pro Max |
پلەی خوارەوەی داهاتوو | ئایفۆن ١٣ |
بەشێک لە زنجیرەی | ئایفۆن |
لە پێش | ئایفۆن ١٢ پرۆ |
لە دوای | ئایفۆن ١٤ پرۆ |
ڕەنگ | silver، گرافیت، gold، شین |
CPU | Apple A15 Bionic |
Connector | Lightning connector، MagSafe connector |
سیستمی پشتگیریکراو | ئای ئۆ ئێس ١٥ |
وێبگە | https://www.apple.com/it/iphone-13-pro، https://www.apple.com/iphone-13-pro/ |
پابەندە بە | IEC 60529 Degrees of protection provided by enclosures (IP Code) |
تەکنەلۆژیای نمایشکردن | AMOLED |
ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس (بە ئینگلیزی: Iphone 13 Pro)یەکێکن لە مۆبایلە زیرەکەکان لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە دیزاین و پەرەپێدان و بازاڕکردنیان بۆ کراوە. ئەم مۆبایلە زیرەکانەی نەوەی پازدەھەمن، و پێشەنگی ئایفۆنن و جێگەی مۆدێلەکانی ئایفۆن ١٢ پرۆ و ئایفۆن ١٢ پرۆ ماکسیان گرتووەتەوە. ئەم دوو مۆدێلە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە بۆنەیەکی تایبەتی ئەپڵ لە ئەپڵ پارک لە شاری کوپەرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەگەڵ ئایفۆن ١٣ و ئایفۆن ١٣ مینی نمایش کران و دوای دە ڕۆژ لە ٢٤ی ئەیلوول بەردەست بوون. لەنێو نوێکارییە سەرەکییەکانی ئەم مۆبایلە بە بەراورد بە نەوەی پێشوو باشترکردنی تەمەنی پاتری و باشترکردنی کامێرا و وێنەگرتنی حیساباتی، فۆکس بۆ وێنەگرتن لە «دۆخی سینەمایی» نوێ بە ڕوونی ١٠٨٠ پی بە خێرایی ٣٠ چوارچێوە لە چرکەیەکدا، تۆمارکردنی ڤیدیۆی پرۆرێس، و شاشەیەکی بە ڕێژەی نوێبوونەوەی گۆڕاو لە ١٠ بۆ ١٢٠ ھێرتز کە بە ناوی پرۆمۆشن خرایە بازاڕەوە.[١][٢]
ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ و لە یەکێک لە بۆنە تایبەتەکانی ئەپڵ لە ئەپڵ پارک لە کووپەرتینۆ، کالیفۆرنیا ناسێنران. نرخی ئایفۆن ١٣ پڕۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس بەراورد بە نەوەی پێشوو ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھاتووە و بۆ مۆدێلی ئایفۆن ١٣ پڕۆی ١٢٨ گێگابایت بە ٩٩٩ دۆلاری ئەمریکییە و بۆ مۆدێلی ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکسی ١٢٨ گێگابایت بە ١٠٩٩ دۆلاری ئەمریکییە.[٣] دیزاینی ئایفۆن ١٣ پرۆ و ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس تا ڕادەیەکی زۆر ھاوشێوەی مۆدێلەکانی پێشوویەتی و شاشەیەکی تەختی ھەیە (ھاوشێوەی بەرھەمەکانی ئەم دوایییەی ئەپڵ)، بەڵام ئێستا مۆدیۆلی کامێرای دواوە بەھۆی گەورەبوونی عەدەسەی مۆبایلەکەوە ڕووبەرێکی گەورەتری پشتەوەی مۆبایلەکەی داگیرکردووە.