ئلزی جوانالکسنی | |
---|---|
لەدایکبوون | Jūrmala، لاتڤیا | ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦
پیشە | ڕۆژنامەوان، ئەکتەری فیلم |
پەروەردە | University of Latvia |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا |
ئلزی جوانالکسنی (Ilze Jaunalksne؛ لە دایکبووی ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦) ژنە ڕۆژنامەنووسی لاتیڤیاییە. ئەو پێشکەشکاری بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە بەناوی دی فاکتۆ، لەڕێی ئەو بەرنامەیەوە لە ئازاری ٢٠٠٦، چیڕۆکی چەند سەرکردەیەکی لاتیڤیایی ئاشکرا کرد لە نێون کۆمەڵێک حیزب کە دەنگی هەڵبژاردنەکانیان دەفرۆشت.[١] کارەکاننی وایان کرد ژمارەیەک لە وەزیر بە ناچاری دەست لەکاربکێشنەوە، هەروەها هەندێک لە کەسایەتییە پلە بەرزەکان دادگایی بکرێن.[٢]
ئلزی جوانالکسنی لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[٣][٤] بەڵام خۆی نەیتوانی لە ڕێوەڕەسمەکە ئامادەبێت، بەهۆی منداڵبوونەکەی.[٥]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئلزی جوانالکسنی تێدایە. |