ئیتامار بن گڤیر | |
---|---|
بە عیبری: איתמר בן גביר | |
لەدایکبوون | Mevaseret Zion، ئیسرائیل | ٦ی ئایاری ١٩٧٦
زمانی زگماکی | زمانی عیبری |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عیبری |
زمانی نووسین | زمانی عیبری |
تاوانبار بە | incitement to ethnic or racial hatred |
پیشە | پارێزەر، سیاسەتوان |
پەروەردە | Ono Academic College |
دانیشتووی | Kiryat Arba |
شوێنی کار | ئورشەلیم |
ئەندامی حیزبی | Jewish Power، The Religious Zionism |
ئایین | Orthodox Judaism |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | anti-Arab racism، supremacism، ڕادیکالی سیاسی، Kahanism |
ئەندامی | Kach |
لایەنگیریی سیاسی | ڕاستڕەوی توندڕەو |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | Jewish fascism |
ئیتامار بن گڤیر (بە عیبری: איתמר בן-גביר).[١] [٢] [٣] (٦ی ئایاری ١٩٧٦) سیاسەتوانێکی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیلییە، لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە پۆستی وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیلی بەدەستەوەیە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢١ بە ئەندامی کنێست ھەڵبژێردرا، پێش ئەوەش ڕاوێژکاری میدیا بووە بۆ ئەندامی پێشووی کنێست بەناوی مایکڵ بن ئاری، و وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی بەرەی نیشتمانیی جوولەکەکانە. لە ماوەی ژیانی سیاسیدا پەنجا تۆمەت لە دژی تۆمارکرا؛ ھەشت لەوانە تاوانن، لەگەڵ ئاژاوەگێڕی، تێکدانی کاری پۆلیس، ھاندانی ڕەگەزپەرستی، پشتگیریکردنی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، و ھی دیکە.
ئیتامار بن گڤیر لە ساڵی ١٩٧٦ لە گەڕەکی «مێڤاسەرەت زایۆن»ی قودس لە دایک و باوکێکی بەڕەچەڵەک کوردی عێراق لەدایکبووە. لە تەمەنی ھەرزەکاریدا بەلای بیرۆکەی توندڕەوی ڕاستڕەودا چوو و سەرنجی ڕاکێشا و ھەر کە تەمەنی بوو بە شانزە ساڵ بوو بە ئەندامی حیزبی توندڕەوی ناسیۆنالیستی کاخ، کە لەلایەن حاخام مائیر کاھانای توندڕەوەوە سەرکردایەتی دەکرا، کە زایۆنیستێکی لەدایک بووی ئەمریکایە و دامەزرێنەری کۆمەڵەی بەرگری جوولەکەکان بوو، کە بەرپرسیار بوو لە پلاندانان بۆ تەقینەوە لەسەر خاکی ئەمریکا، ھەروەھا ھێرشکردنە سەر عەرەب و جوولەکە «میانڕەوەکان» لە ئیسرائیل، و ئەمریکا بەردەوام بزووتنەوەی کاھانیستەکەی وەک گرووپێکی تیرۆریستی دەستنیشان کردووە. کاتێک ئیتامار تەمەنی گەیشتە ١٨ ساڵ سوپای ئیسرائیل بەھۆی پێشینەی تاوانکارییەوە ئامادەنەبوو وەربگرێت.[٤]
ڕۆژنامەی عیبری ھارێتز سەرکەوتنی بن گڤیر و حیزبەکەی لە ھەڵبژاردنی کنێست کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو بە «ڕۆژێکی ڕەش لە مێژووی ئیسرائیل» وەسفی کرد.[٥][٦]
ئیسحاق ھێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل لە تۆمارێکی دەنگی دزەپێکراودا تێیدا پەرلەمانتار ئیتامار بن گڤیری ئاگەدارکردەوە، ھێرزۆگ باسی لەو کێشانە کرد کە ڕەنگە حکوومەتی داھاتووی ئیسرائیل ڕووبەڕووی ببێتەوە سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا بەھۆی بن گڤیرەوە و وتی: کە «ھەموو جیھان لێی دەترسێت».[٧][٨][٩]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیتامار بن گڤیر تێدایە. |