ئیلیزابێت کادی ستانتۆن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Elisabeth Cady Stanton | |
لەدایکبوون | ١٢ی تشرینی دووەمی ١٨١٥ Johnstown، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٢ نیوویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٨٦ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | سستبوونی دڵ |
شوێنی ناشتن | Woodlawn Cemetery |
باوک | Daniel Cady |
دایک | Margaret Livingston |
ھاوسەر | Henry Brewster Stanton |
منداڵ | Theodore Stanton، Harriot Eaton Stanton Blatch |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | نووسەر، ئەکتەر، women's rights activist، abolitionist |
بواری کار | abolitionism، فێمینیزم |
پۆستەکان | سەرۆک |
پەروەردە | Emma Willard School |
ئەندامی حیزبی | پارتی کۆماری |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | transcendentalism، فێمینیزم، abolitionism |
خەڵاتەکان | National Women's Hall of Fame |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
ئیلیزابێت کادی ستانتۆن (بە زمانی ئینگلیزی: Elizabeth Cady Stanton؛ لە دایکبووی ١٢ی تشریننی دووەمی ١٨١٥ - مردووی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٢) ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژن بوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکاننی ئەمریکا، ئەو بە سەرکردەی بزووتنەوەی مافەکانی ژنان دادەنرێت لە ناوەڕاست و کۆتایی ساڵانی ١٨٠٠. لە ساڵی ١٨٤٨، ئەو فشکاری سەرەکی بوو بۆ داننان بە ڕێککەوتننامەی سێنیکا فالز، کە یەکەم ڕێککەوتنامە بوو لەسەر مافەکانی ژنان.[١] ئەو لە چارەسەر و پرسە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەش ڕۆڵی ھەبوو بەتایبەت لە پرسی بەندایەتی.[٢]
لە ساڵی ١٨٥١، لەگەڵ سوزان بی ئەنتۆنی بەیەکەوە ھەنگاویان نا بۆ دامەزراندنی بزووتنەوەی گەشەپێدانی مافەکانی ژنان، ئەوان بەیەکەوە بۆ چەندی دەیە کاریان کرد لەڕێی بڵاوکردنەوەی کتێب و وتارەکانیان. لە ماوەی شەڕی ناوخۆییی ئەمریکا، یەکێتیی ژنانی دڵسۆزی نەتەوەییان دامەزراند کە لەدژی کۆیلایەتی چالاکییان ھەبوو. ئەوان لە ساڵی ١٨٦٨، ڕۆژنامەیەکیشیان بەناوی شۆڕشەکە (The Revolution) بڵاودەکردەوە.[٣]
ئیلیزابێت لە ماوەی ژیانیدا کۆمەڵێک کتێبی نووسی لەوانە مێژووی مافی دەنگدانی ژنان (History of Woman Suffrage) لە شەش بەرگدا لە نێوان ساڵانی ١٨٨١ بۆ ١٩٢٢ بڵاوکرایەوە، کتێبی ژنانی ئینجیل (The Woman's Bible)، ھەروەھا کتێبێکیش لەسەر بیرەوەرییەکانی خۆی لەژێر ناونیشانی ھەشتا ساڵ و زیاتر (Eighty Years & More).
ئیلیزابێت کادی ستانتۆن لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٢، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٤]
{{cite web}}
: |دوایین=
has generic name (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیلیزابێت کادی ستانتۆن تێدایە. |