ئیمپراتۆر سیزۆنگی تانگ

وێنەی ئیمپراتۆر

ئیمپراتۆر سیزۆنگی تانگ (لەدایکبووی ٨ی حوزەیرانی ٨٦٢ تا ٢٠ی نیسانی ٨٨٨) ناوی کەسی: لی یان دواتر لە ٨٧٣ گۆڕدرا بۆ لی سوان (李儇) ئیمپراتۆرێکی ئیمپراتۆرییەتی تانگ بوو لە ٨٧٣ی زاینی تا ٨٨٨ حکومڕانی کرد. پێنجەم کوڕی ئیمپراتۆری پێشووی تانگە (ئیمپراتۆر یزۆنگ) و برا گەورەی لی ێی (دواتر براکەی دەبێتە ئیمپراتۆر ژائۆزنگی تانگ) ھەرچۆنێک بێت ئەو سەردەمەی ئەو لێیی ژیا سەردەمێکی باش نەبوو ئیمپراتۆر مامەڵەی لەگەل کودەتایەک دەکرد کە یەخەی ئیمپراتۆرییەتەکەی گرتبوو کە لەلایەن ھەردوو سەرکردەی کودەتاکە وانگ سیانژی و ھوانگ چائۆ سەرکردایەتی ئەکرا ھەرچۆنێک بێت کودەتاکە سەرکەوتوو نەبوو و کۆتایی پێھێنرا بەھاوکاری ھەردوو ھێزی ئیمپراتۆر و لی سیگۆنگ، بەڵام زیانێکی گەورەی لە ئیمپراتۆرییەتەکەدا ئەوە بوو کردی بە پارچە پارچە ھەر پارچەیەک لەلایەن لۆردێکی تانگ حکومڕانی ئەکرا، ئەوە بوو ئیمپراتۆرییەتی تانگ جارێکی تر نەیتوانی وەکوو خۆی ببێتەوە یەک پارچە و لە ٩٠٧ ئیمپراتۆرییەتەکە ڕووخا.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Zizhi Tongjian, vol. 252.
  2. ^ Zizhi Tongjian, vol. 253.
  3. ^ Zizhi Tongjian, vol. 254.