ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئیڤان پیتەرز (بە ئینگلیزی: Evan Peters) لەدایکبووی ١٩٨٧، ئەکتەر و کەسایەتی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە، لە شاری سانت لویس لە ویلایەتی میزۆری لەدایکبووە، و پاڵەوانی زنجیرەی (چیرۆکی ترسی ئەمریکی) ناسراو بە (A.H.S).[١]
لە ساڵی ٢٠٠٤ بە یەکەم ڕێگای پیشەیی لە فیلمێک بە ناوی "Clipping Adam" و لە ھەمان ساڵدا زنجیرەی "The Days"، لە ساڵی ٢٠١٤ ئیڤان بەشداری لە زنجیرە بەشەکانی (X-Men) کرد کە بە (Days of Future Past) ناسراوە بە ڕۆڵی جیوەیی (Quicksilver).
ئیڤان تۆماس پیتەرز لە شاری سانت لویس لە ویلایەتی میزۆری لە دایک و باوکێک بە ناوەکانی جوولی و فیلیپ، پیتێرز لە گەڕەکی بالوین گەورە بووە، باوکی جێگری سەرۆکی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی چارڵز ستیوارت مۆتە.
پیتێرز بە کاسۆلیکی گەورە بووە و لە قوتابخانەیەکی کاسۆلیکی خوێندوویەتی، برایەکی گەورەی ھەیە بە ناوی ئەندرۆ و خوشکێکی لە باوکێکی تر ھەیە بە ناوی میشێل، لە ساڵی ٢٠٠١ پیتەرز لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە شاری گراند بلانک لە ویلایەتی میشیگان کرد و لەوێ کاری مۆدێلی کرد و وانەی نواندنی(ئەکتەر) ناوخۆیی وەرگرت، لە قوتابخانەی ئامادەیی کۆمەڵایەتی گراند بلانک خوێندوویەتی، پێش ئەوەی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا لەگەڵ دایکیدا ڕوو لە لۆس ئەنجلەس بکەن بۆ ئەوەی کاری نواندن ئەنجام بدات، لە قۆناغی دووەمدا لە ئامادەیی بێربانک خوێندوویەتی، بەڵام دواتر دەستی بە وانەکانی خوێندنی ماڵەوە کردووە.[٢][٣][٤]
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیڤان پیتەرز تێدایە. |