ئیکەر براڤۆ

زانیاری کەسی
ناوی تەواو ئیکەر براڤۆ سۆلانیلا
ڕێکەوتی لەدایکبوون ١٥ کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
جێگای لەدایکبوون سانت کوگات دێل ڤالێس، ئیسپانیا
باڵا ١٫٨٢ مەتر
جێگای یاری ھێرشبەر
زانیاری یانە
تیمی ئێستا ڕیاڵ مەدرید کاستیا (بە خواستن لە بایەر لیڤەرکوزنەوە)
کاروانی لاوێتی
٢٠٠٨–٢٠١٠ ئسپلونگێج
٢٠١٠–٢٠٢١ بەرشەلۆنە
٢٠٢١–٢٠٢٢ بایەر لیڤەرکوزن
کاروانی پیشەگەری
ساڵەکان تیم یارییەکان گۆڵەکان
٢٠٢١- بایەر لیڤەرکوزن ١ (٠)
٢٠٢٢- ڕیاڵ مەدرید کاستیا (خواستن) ٠ (٠)
ھەڵبژاردە
٢٠١٩–٢٠٢٠ ئیسپانیای خوار ١٥ ساڵان ٦ (١)
٢٠٢١- ئیسپانیای خوار ١٧ ساڵان ١٤ (١١)
٢٠٢١- ئیسپانیای خوار ١٩ ساڵان ٣ (٠)

ئیکەر براڤۆ سۆلانیلا (لەدایکبووی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر بۆ یانەی ڕیال مەدرید کاستیلا بە خواستن لە بایەر لێڤەرکۆزنەوە.

کاروانی یاریکردن

[دەستکاری]

لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لەلایەن بەرشەلۆنە چاودێری کرا لەکاتی یاریکردن بۆ ئیسپلونگێج، براڤۆ چووە لا ماسیا و بەشێک بوو لە ئەکادیمیای لاوان تا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەڵمانی بایەر لیڤەرکوزن واژوو کرد لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١.[١][٢] یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لەگەڵ لیڤەرکۆزن ئەنجامدا وەک یەدەگ لە کۆتایییەکانی یارییەکە ھاتە یاریگا لە دۆڕاندنیان ٢–١ لە جامی ئەڵمانیا بەرامبەر یانەی کارلسروھەر لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.[٣] لە تەمەنی ١٦ ساڵ، ٩ مانگ و ١٥ ڕۆژدا، براڤۆ بوو بە لاوترین یاریزانی پێکھاتەی یەکەم بوو بۆ لیڤەرکۆزن لە مێژوودا، کە پێشتر بەناوی فلۆران ویرتزەوە بوو.[٤] لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، براڤۆ یەکەم یاری بۆ بایەر لێڤەرکۆزن کرد لە بۆندسلیگا لە یەکسانبوونیان لەگەڵ ھێرتا بەرلین؛ لە تەمەنی ١٦ ساڵ و ٢٩٨ ڕۆژدا بە ماوەیەکی کەم بوو بە دووەم لاوترین یاریزانی بۆندسلیگا کە یاری بکات و یەکەمیان بۆ بایەر لیڤەرکوزن، پێش ئەوەی لەلایەن ھاوتیمەکەی زیدان سێردیمیرەوە لە ھەمان یاریدا بشکێنرێت.[٥]

لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، براڤۆ تۆمار کرا لەگەڵ فیراسیۆنی پریمێرا (ئیسپانیا)یانەی دووەمی ڕیاڵ مەدرید (کاستیلا)،[٦] بە خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ لە لیڤەرکوزنەوە.[٧][٨]

کاروانی نێودەوڵەتی

[دەستکاری]

براڤۆ یاریزانی لاوانی ئیسپانیایە، نوێنەرایەتی ئیسپانیا خوار ١٥ ساڵان و ئیسپانیا خوار ١٧ ساڵانی کردوە.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Promesas de La Masía: Iker Bravo, el '9' ejemplar». Vavel.com (بە spanish). ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. ^ «NACHWUCHSSTÜRMER VOM FC BARCELONA VERSTÄRKT U19». bayer04.de. ٢٨ی ئابی ٢٠٢١.
  3. ^ GmbH، LigaInsider (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Youngster Iker Bravo feiert Debüt für Bayer Leverkusen». ligainsider.de.
  4. ^ France-Presse، Agence. «Leverkusen dumped out of German Cup by 2nd-tier Karlsruher». theScore.com.
  5. ^ «Erst Bravo, dann Sertdemir: Das ist der jüngste Bundesligaspieler der Werkself». ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  6. ^ «يلعب إيكر برافو مع ريال مدريد كاستيا». الرهان العربي.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ «El Leverkusen hace oficial la salida de Iker Bravo hacia el Real Madrid». Cadena COPE. ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢.
  8. ^ «Bayer 04 loan Iker Bravo to Real Madrid». BAYER 04 LEVERKUSEN. ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢. لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. ^ Morales، Christian (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١). «Florentino Pérez controla a Iker Bravo, delantero de 16 años, que se crió en el Barça». Diario Gol (بە ئیسپانی). لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.