ئەحمەد شەرع | |
---|---|
![]() | |
أحمد الشرع ![]() | |
لەدایکبوون | أحمد حسين الشرع ![]() ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ ![]() ڕیاز ![]() |
پیشە | شۆڕشگێڕانە، سیاسەتوان ![]() |
ھاوسەر | Latifa al-Droubi ![]() |
باوان | |
خێزان | Maher al-Sharaa ![]() |
واژوو | |
![]() | |
پلە | leader (٢٠١٧–٢٠٢٥)، سەرۆک کۆماری سووریا (٢٠٢٥–) ![]() |
Rank | ئەمیر ![]() |
ئەحمەد حوسێن شەرع (بە عەرەبی: أحمد حسين الشرع) ناسراو بە ئەبوو محەممەد جۆلانی (بە عەرەبی: أبو محمد الجولاني) فەرماندەی سەربازی و سیاسەتوانێکی سوورییە کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ەوە وەک بیستەمین سەرۆک کۆماری سووریا کار دەکات. ئەو ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٧ ھەتا ٢٠٢٥، ئەمیری گرووپی ھەییەی تەحریر شام بوو[١] و ڕۆڵی سەرەکیی لە ھێرشەکانی ٢٠٢٤ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادا ھەبوو کە بووە ھۆی کەوتنی ڕژێمی ئەسەد و پێکھێنانی حکوومەتی ڕاگوێزراوی سووریا.
ئەو ھەروەھا پێشتر ئەمیری ڕێکخراوەی بەرەی نوسرە بووە کە بەشێک بوو لە ئەلقاعیدە.[٢] وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی ئایاری ٢٠١٣دا جۆلانی وەک «تیرۆریستێکی جیھانیی دیاریکراوی تایبەت» خستە پێڕستەکەوە.[٣] دواتر لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی، شەرع لە پێڕستی تیرۆری ئەمریکا خرایە دەرەوە.
ئەحمەد شەرع لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری ڕیاز، عەرەبستانی سعوودی لەدایک بوو. باوکی ھەتا ساڵی ١٩٨٩ وەک ئەندازیاری نەوت کاری کردووە. لە ھەمان ساڵەدا بنەماڵەی شەرع گەڕانەوە بۆ سووریا، دواتر ئەحمەد شەرع لەوێ گەورە بوو و لە گەڕەکی مەززە لە دیمەشق ژیانی بەسەر برد. ئەو سەرەنجام لە ساڵی ٢٠٠٣دا ڕووی لە عێراق کرد. شەرع لە کاتی شەڕکردن لەگەڵ سەربازانی ئەمریکی دوای شەڕی عێراق، بە خێرایی لە ڕیزەکانی ئەلقاعیدە لە عێراق پلە و پۆستی بەرز بووەوە. دەوترێت ھاوکارێکی نزیکی سەرکردەی ڕێکخراوەکە، ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی بووە، ھەرچەندە بەخۆی ڕەتی دەکاتەوە.[ژێدەر پێویستە]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)