ئەدەبی پاش‌ نوێگەری

ئەدەبی پاشنوێگەری جۆرێکە لە ئەدەب کە جیادەکرێتەوە بە بەکارھێنانی مێتافیکشن، گێڕەرەوەی متمانەپێنەکراو، خودئاماژەیی، دەقئاوێزانی، ھەروەھا بەوەی کە زۆرجار مژارە مێژوویی و ڕامیارییەکان دەکاتە بابەت. ئەم شێوازە لە ئەدەبی ئەزموونکاری بەبەھێزی سەری ھەڵدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵانی ١٩٦٠کاندا لەڕێی نووسینەکانی نووسەرانی وەک کورت ڤۆنیگەت، تۆماس پینچۆن، ویلیام گادیس، فیلیپ ک. دیک، کاثی ئاکەر، و جۆن بارثەوە. پاشنوێگەری زۆربەیجار ئالنگاریی دەسەڵات دەکات ئەمەش وەک نیشانەیەکی ئەو ڕاستییە دەردەکەوێت کە ئەم شێوازی ئەدەبە سەرەتا لە سیاقی مەیلی ڕامیارییدا سەری ھەڵدا لە ساڵی ١٩٦٠کاندا.[١] ئەم سرووشە، لەناو شتەکانی تردا، لەو ڕووەوە دەبینرێت کە چۆن، ئەدەبی پاشنوێگەری تا ئاستێکی بەرز خودئاماژەیییە لەئاست ئەو کێشە ڕامیارییانەی لەبارەیانەوە دەدوێت.

پێشڕەوانی ئەدەبی پاشنوێگەری دۆن کیشۆتی میگوێل دی سێرڤانتس (١٦٠٥–١٦١٥)، تریسترام شاندیی لۆرێنس ستێرن (١٧٦٠–١٧٦٧)، و بە ڕێگاوەی جاک کرواک (١٩٥٧) دەگرنەوە، بەڵام ئەدەبیاتی پاشنوێگەری بەتایبەت بووە دیار و بەرچاو لە ساڵانی ١٩٦٠کان و ١٩٧٠کاندا. لە سەدەی ٢١ھەمدا، , ئەدەبی ئەمریکی ھێشتایش خاسییەتێکی بەھێزی نووسینی ئەدەبی پاشنوێگەری لەخۆ دەگرێت، وەک کارێکی دڵشکێنەری بلیمەتییەکی سەرسامکەری دەیڤ ئیگەرز (٢٠٠٠),[٢] ھەروەھا سەردانێک لە سکوادی کەڵەگاوەی جێنیفەر ئیگانەوە (٢٠١١). ھەرچەندە، ئەم کارانە زیاتر پەرەیان دا بە فۆڕمی پاشنوێگەری.

ھەندێجار زاراوەی «پاشنوێگەری» بەکاردێت بۆ باسکردنی زۆر شت لە تەلارسازییەوە بۆ بیردۆزی مێژوویی بۆ فەلسەفە و فیلم. لەبەر ئەم ڕاستییە، ھەندێکەس جیاوازیی دەکەن لەنێوان ھەندێ جۆری پاشنوێگەری و بەم شێوەیە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە سێ جۆری پاشنوێگەریی ھەیە: (١) پاشنوێگەری بەو شێوەیەی کە وەک قۆناغێکی مێژوویی دەبینرێت لە نیوەی ساڵانی ١٩٦٠ەکانەوە بۆ ئێستا، کە جیاوازە لە (٢) پاشنوێگەریی بیردۆزەیی کە ئەو بیردۆزانە دەگرێتەخۆی وا برەویان پێ درا لەلایەن بیریارانی وەکڕۆلان بارت، جاک دێریدا، میشێل فوکۆ و ئەوانی تر. پۆلێنی سێیەم بریتییە لە “کولتووری پاشنوێگەری، ” کە فیلم، ئەدەب، ھونەرە بینایییەکان و ھتد. دەگرێتە خۆی کە ڕەگەزەکانی پاشنوێگەری دەگرێتەوە. ئەدەبی پاشنوێگەری، لەم سۆنگەیەوە، بەشێکە لە کولتووری پاشنوێگەری.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ لیندا هەچیۆن. (1988) شیعرییەتێکی پاش‌نوێگەری. لەندەن: ڕۆتلێج، لاپەڕە. ٢٠٢–٢٠٣.
  2. ^ «Looking Back at 'A Heartbreaking Work of Staggering Genius' (Published 2019)». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2019-03-22. ISSN 0362-4331. لە 2020-10-20 ھێنراوە.