ئەفسانەی کۆرا (بە ئینگلیزی: The Legend of Korra؛ کورت دەکرێتەوە بۆ: TLOK) یان ئەڤەتار: ئەفسانەی کۆرا، یان ھەر بە سادەیی کۆرا، زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی سەرکێشی خەیاڵیی ئەمریکییە کە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروست کراوە لەسەر نمایشی کۆمپانیای نیکلۆدیۆن. درێژەی چیرۆکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی (ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا)یە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٨ پەخشکرا. زنجیرەکە لە چوار وەرز و ٥٢ ئەڵقەی گشتی پێکدێت، ھەر وەرزێکیش بە پەڕتووکێکی ناوەڕۆکی چیرۆکی زنجیرەکە جیاکراوەتەوە. لە ١٤ی نیسانی ساڵی ٢٠١٢، تا ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بە پەخشی تەلەڤیزیۆنی و بڵاوکراوەی کتێبی کۆمیک بەردەوام بوو.[١][٢]
ئەفسانەی کۆرا | |
---|---|
چەشن | ئاکشن/سەرکێشی
|
دانەر | |
نووسەر | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ
برایان کۆنێتزکۆ |
دەرھێنەر |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٤ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٥٢ |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | نیکلۆدیۆن |
پەخش | |
تۆڕ | نیکلۆدیۆن |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٤ی نیسانی ٢٠١٢ بۆ ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ |
ڕیزبەندی کاتی | |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا |
چیرۆکی زنجیرەکە درێژەپێدەری چیرۆکی پێش خۆیەتی،[٣][٤] لە گەردوونێکی خەیاڵی کە تێیدا کەسە ملکەچێکەرەکان لە ھەر چوار نەتەوە جیاوازەکە (ئاو، ئاگر، زەوی (خاک)، ھەوا)[٥] دەتوانن دەستکاری توخمەکان بکەن و کۆنتڕۆڵیان بکەن، تاکە کەسیش کە بتوانێت سەرجەم توخمەکان کۆنتڕۆڵ بکات ئەڤەتارە، کە بەرپرسیارە لە ڕاگرتنی ھاوسەنگی ھەردوو جیھانی ڕۆحی و فیزیکی و ئەرکی ھێنانەدی ئاشتییە بۆ جیھانەکە.[٦] زنجیرەکە بە کۆرا دەست پێدەکات کە تازە بە ئەڤەتاری نوێ ناسراوە، لەکاتێکدا جیھان لە پێشکەوتندایە و لەناو سەدەی پیشەسازیدا ھەنگاو دەنێت، بۆیە کۆرا ڕووبەڕووی ململانێی ھەردوو جیھانەکە دەبێتەوە و ئەرکەکەی قورس دەبێت.[٧][٨]
چیرۆکی ئەفسانەی کۆرا لە ھەمان جیھانی خەیاڵی زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ڕوودەدات، دوای ٧٠ ساڵ لە ڕووداوەکانی ئەو زنجیرەیەیە. خەڵکی ئەم جیھانە سەر بە چوار نەتەوەن: ھۆزەکانی ئاو(باکوور و باشوور)، شانشینی زەوی، نەتەوەی ئاگر و ڕەوەندی ھەوا(نەتەوەی ھەوا). جیاکەرەوەی کارەکتەرەکانی نێو زنجیرەکە ملکەچپێکردنە.[٩][١٠]
پەڕتووک/وەرزەکان | ناو | ژمارەی ئەڵقەکان |
١ | ھەوا | ١٢ |
---|---|---|
٢ | ڕۆحەکان | ١٤ |
٣ | گۆڕان | ١٣ |
٤ | ھاوسەنگی | ١٣ |
دەستپێکی وەرزی یەکەمی زنجیرەکە زیاتر لە شاری کۆمار کە پایتەختی کۆماری نەتەوە یەکگرتووەکانە، دەوڵەتێکی نوێی سەربەخۆی فرە کولتورییە و لەلایەن ئەڤەتار ئانگەوە دامەزراوە.[١١][١٢] دیدگای ئەم شارە گەورەیەی نێو زنجیرەکە لە ساڵانی ١٩٢٠ وەرگیراوە. گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیا لە شارەکەدا، وای کردووە ملکەچپێکردنی توخمەکان و ھونەرە جەنگییەکان چیتر گرنگی نەمێنێت لای خەڵکی و ئاسایی ببێتەوە. چونکە بەشێک لە خەڵکی شارەکە پێیان وایە ملکەچپێکەرەکان، ملکەچپێکردن بۆ ئەنجامدانی تاوان و خراپەکاری بەکاردەھێندرێت.[١٣][١٤][١٥]
کۆرا، ئەڤەتاری دوای ئانگ، پێویستە ھاوشێوەی سەرجەم ئەڤەتارەکانی پێشوو شارەزایی لە سەرجەم توخمەکان پەیدا بکات، لەکاتێکدا مامەڵە لەگەڵ گێژاوێکی سیاسی دەکات لە شاری کۆمار، کە شارێکی گەورەی جەنجاڵە، کۆرا ڕووبەڕووی ئامون دەبێتەوە کە ملکەچپێکەرێکی ئاوی بەھێزە و دەشتوانێت وزە ملکەچ پێبکات و ھێزی ملکەچپێکردنی بەرامبەر بەرێت،[١٦] ئامون داوای یەکسانی دەکات لە شاری کۆمار و دەیەوێت سەرجەم ملکەچپێکەرەکان توانای ملکەچپێکردنیان لێ بسەندرێتەوە، چونکە ملکەچپێکردن بە ئاژاوەی جیھان دەزانێت.[١٧][١٨]
درزێک لە نێوان جیھانی فیزیکی و ڕۆحیدا دەکرێتەوە، کە ڕێگە بە ڕۆحە مەترسیدارەکان دەدات بچنە ناو جیھانی مرۆڤەکانەوە. کۆرا دەبێت لەگەڵ ھاوڕێکانی و کوڕی ئانگ کار بکات بۆ داخستنی درزەکە و گەڕاندنەوەی ھاوسەنگی نێوان ھەردوو جیھانەکە.[١٩][٢٠][٢١]
شوێنکەوتوانی ئامون کە بە یەکسانیخوازەکان ناسرابوون (یاخود Red Lotus)[٢٢] بەردەوامن لە ھەڵمەتەکەیان دژی ملکەچپێکەرانی جیھان، کە ئێستا زاھیر سەرکردایەتی ئەو کۆمەڵەیە دەکات، زاھیر ملکەچپێکەرێکی ھەوای لێھاتووە و باوەڕی بە حوکمی ئەنارکیزم ھەیە.[٢٣] کۆرا دووبارە دەبێت ڕووبەڕووی ببێتەوە و ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ ھاوسەنگکردنی جیھان و ئەرکەکانی وەک ئەڤەتار جێبەجێ بکات.[٢٤]
دوای بەریەککەوتن و ململانێیەکەی لەگەڵ زاھیر، کۆرا ژەھراوی دەبێت و دەچێتە ناو کۆمایەکی درێژخایەن. لەکاتێکدا کە بێ ھۆشە، جیھان ڕووبەڕووی ھەڕەشەی نوێ دەبێتەوە، لەوانە ھاتنە سەر دەسەڵاتی کوڤێرا، کە ملکەچپێکەرێکی بەھێزی خاک و ئاسنە و ھەوڵدەدات شانشینی زەوی لەژێر دەسەڵاتی ئەودا یەکبخاتەوە. کۆرا دەبێت بەئاگا بێتەوە و خۆی یەکبخاتەوە و ھاوسەنگی بۆ جیھان بگەڕێنێتەوە.[٢٥]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)