ئەندروو تەیت

ئاندرو تەیت
ئاندرو تەیت
لەدایکبوویئیمۆری ئاندرو تەیتی سێیەم
(١٩٨٦-١٢-١٤) ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
شیکاگۆ، ئیڵینۆی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
نیشتەجێبوونبوچارێست، ڕۆمانیا
نەتەوەئەمریکی
بەڕیتانی
باڵا١٩٠ cm (٦ پێ ٣ in)[١][٢]
کێش٨٩٫٨١ kg (١٩٨ lb; ١٤ st ٢ lb)
دابەشکردننیوە قورس
Fighting out ofلووتۆن، ئینگلتەرا
بوچارێست، ڕۆمانیا
تاقمستۆرم جیم
پەیوەندییە دیارەکانئیمۆری تەیت (باوک)
وێبگەcobratate.com
Boxing record from BoxRec
Mixed martial arts record from Sherdog
last updated on: ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٢

ئێمۆری ئاندرو تەیتی سێیەم (لەدایکبووی ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦) کەسایەتییەکی ئینتەرنێتیی ئەمریکیی بەریتانی و یاریزانێکی پێشووی کیک بۆکسێنە.[٣] لێدوانەکانی لەسەر بابەتەکانی وەک دەستدرێژیی سێکسی مشتومڕیان لەسەر بووە و ئاندرو تەیت بە دژەژن داندراوە، کە بووە ھۆی ئەوەی فەیسبووک، ئینستاگرام و تویتەر بەربەستی بکەن.[٤]

ژیانی پێشووی

[دەستکاری]

تەیت لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی لەدایکبووە، و لە شاری لووتۆن لە ئینگلتەرا گەورە بووە. باوکی ئەمریکییەکی ئەفریقی بووە بە ناوی ئیمۆری تەیت، کە مامۆستایەکی نێودەوڵەتیی شەتڕەنج بووە، دایکی وەک یاریدەدەری نانخواردن کاری دەکرد.[٥][٦][٧]

ڕاگەیاندنی موسڵمانبوونی

[دەستکاری]

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، تەیت لە ئەکاونتی جێتەری خۆی ڕایگەیاند کە بوو بە موسڵمان، ڤیدیۆیەکی تەیت بڵاوبوویەوە کە لە مزگەوتێکی دوبەی لە ئیمارات نوێژ دەکات، هەروەها لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ محمد حیجاب وتووێژکاری ئیسلامی بەریتانیا دەرکەوتووە و تێیدا هۆکارەکانی موسڵمانبوونی خستۆتەڕوو.[٨][٩][١٠][١١][١٢]

لە ساڵی ٢٠٠٩دا، بڵاوکرایەوە کە تەیت سەرقاڵی فرۆشتنی ڕیکلامی تەلەڤیزیۆنی بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە لایەکەوە مەشقی بۆکسێن و ھونەری جەنگیی کردووە. لەو ساڵەدا، لە پاڵەوانێتیی کێشی کروزەری فول کۆنتاکت لە شاری دێربی لە ئینگلتەرا خەڵاتی پاڵەوانێتیی کۆمەڵەی کاراتێی وەرزشیی نێودەوڵەتیی بەدەستھێنا و لە ئەورووپا پلەی یەکەمی لە خولەکەدا بەدەستھێنا. ھەرچەندە لە کۆی ١٩ یاریدا ١٧ یاریی بردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوە یەکەم پشتێنە و نازناوەی بووە.

تەیت یەکەم نازناوی جیھانیی ISKA لە یارییەکی دووبارەدا بەرامبەر ژان لوک بینۆیت بەدەستھێنابوو، کە پێشتر بەرامبەر بینۆیت بە بڕیار دۆڕا. لە ساڵی ٢٠١٣دا، تەیت دووەم نازناوی جیھانیی ISKA لە یارییەکی ١٢ خولیدا بەدەستھێنا و بووە پاڵەوانی جیھان لە دوو خولی جیاوازی کێشدا. شەڕەکە لە شاری شاتۆریناردی فەڕەنسا ڕوویدا.[١٣]

لێکۆڵینەوە لە تاوان

[دەستکاری]

لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ پۆلیسی ڕۆمانیا ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایت، دوای ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاگاداری کردنەوە کە ڕەنگە ژنێکی ئەمریکی لەو ماڵە دەستبەسەرکرابێت، دواتر لێکۆڵینەوەکە لەلایەن بەشی لێکۆڵینەوەی تاوان و تیرۆری ڕێکخراوی ڕۆمانیا کرا، فراوانتری کرد بۆ ئەوەی تۆمەتەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دەستدرێژی سێکسی بگرێتەوە، لە ٢٧ی نیساندا پۆلیسی ڕۆمانیا گوتی کە ھیچ کەسێک لەو دۆسیەیەدا تۆمەتبار نەکراوە و دەستگیر نەکراوە، لێکۆڵینەوەش تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوامە، و تایت ڕەتیکردووە ھیچ کارێکی ھەڵەی کردبێت.[١٤][١٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Andrew TATE». Muaythaitv (بە فەرەنسی). لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ RXF: Cosmic Lingurar vs. Andrew Tate (بە ئینگلیزی)، لە 2022-10-24 ھێنراوە
  3. ^ «Cobratate | About». web.archive.org. ٣ی ئابی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «'Dangerous misogynist' Andrew Tate booted from Instagram and Facebook | US news | The Guardian». amp.theguardian.com. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ Sherdog.com. «Andrew». Sherdog (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «Inside the violent, misogynistic world of TikTok's new star, Andrew Tate». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٦ی ئابی ٢٠٢٢. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ «'Emroy Tate was Absolutely a Trailblazer for African-American Chess': Andrew Tate's Father Once Received Ultimate Praise from Grandmaster Maurice Ashley». EssentiallySports. ٤ی ئابی ٢٠٢٢. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ^ News، Safaa Kasraoui-Morocco World. «Former British-American Kickboxer Andrew Tate 'Converts' to Islam». https://www.moroccoworldnews.com/ (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە |وێبگە= (یارمەتی)
  9. ^ Ali-Khan، Aisha (٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «Muslim women know Andrew Tate has no place in Islam». New Statesman (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. ^ Fatima، Sakina (٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «Andrew Tate converts to Islam, prayer video goes viral». The Siasat Daily (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. ^ «Andrew Tate says he has converted to Islam». The Express Tribune (بە ئینگلیزی). ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  12. ^ Staff، The New Arab (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «Andrew Tate: 'Misogynist' influencer 'converts to Islam'». https://english.alaraby.co.uk/ (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |وێبگە= (یارمەتی)
  13. ^ «Tate on the rise - Luton Today». web.archive.org. ١٢ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی ئابی ٢٠١٧. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  14. ^ «Inside the violent, misogynistic world of TikTok's new star, Andrew Tate». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٦ی ئابی ٢٠٢٢. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  15. ^ Sommer، Will (2022-04-22). «Police Raid MAGA 'King of Toxic Masculinity' in Human-Trafficking Investigation». The Daily Beast (بە ئینگلیزی). لە 2022-10-24 ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]