ئەنسیا

بەهار ئەفلونس مەچا (١٨٩٦)

ئەنسیا (بە ئینگلیزی: Antheia) یەکێک بوو لە چاریتس یان گرەیسەکان، لە میتۆلۆژیای یۆنانیدا و خوداوەندی زەلکاو و و تاجە گوڵینە بووە. کچی زیووس و یورینۆمە. لە نیگارکێشانی گوڵدانی ئەنسیادا وەک یەکێک لە خزمەتکارەکانی ئەفرۆدیت وێنا کراوە.[١]

‎ناوی ئەنسیا لە وشەی یۆنانی کۆن ἄνθος وەرگیراوە کە بە واتای "گوڵ" یان دێت. هێماکانی ئەو شتی ڕەنگ زێڕینە. ئەو لەلایەن ڕۆمەکانەوە بە ئانسیا ناسرابوو. ناوەندی پەرستنی ئەو لە دوورگەی کریت بوو. هەروەها ناوی ئەنسیا بە هێرا دراوە و بەستراوەتەوە بە هۆرا،[٢] کە لە ژێرەوە پەرستگایەکی لە ئارگۆس هەبووە.[٣] هەروەها ناوێکی تری ئەفرۆدیت بوو لە کنۆسۆس.[٤][٥] ئەو خوداوەندی ڕووەک و باخچە و گوڵ بوو، بە تایبەتی لە بەهاردا و لە نزیک ناوچە نزمەکان و زەلکاوەکاندا دەپەرسترا، لەبار بوو بۆ گەشەکردنی ڕووەک. هەروەها خوداوەندی خۆشەویستی مرۆڤ بوو. هێماکانی ئەو شتی ڕەنگی زێڕین وەک هەنگوین و میر بوو.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

  1. ^ «Kharities». Theoi Project. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. ^ Joan V. O'Brien (١٩٩٣). The Transformation of Hera. لاپەڕە ١٣٩.
  3. ^ Pausanias, Description of Greece ii. 22. § 1.
  4. ^ R. F. Willetts (١٩٧٧). The Civilization of Ancient Crete. University of California Press. لاپەڕە ٢٠٩.
  5. ^  This article incorporates text from a publication now in the public domainChisholm، Hugh، ed. (1911). «Aphrodite». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی) (چاپی 11th). Cambridge University Press.
  6. ^ Ramesh Chopra (٢٠٠٥). Academic Dictionary Of Mythology. لاپەڕە ٢٨.