ئەنیماکس

ئەنیماکس
دامەزران٢٠ی ئایاری ١٩٩٨
وڵاتژاپۆن
خاوەنSony Pictures Entertainment Japan، تی ئێم ئێس ئینتەرتەیمێنت، سەنڕایس، Nihon Ad Systems، تۆوێی ئەنیمەیشن
بەشێکە لە کۆمپانیایSony Pictures Entertainment Japan
شوێنی بارەگاکانمیناتۆ، تۆکیۆ
کارپێکەرسۆنی
وێبگەhttps://www.animax.co.jp

ئەنیماکس (بە ئینگلیزی: Animax) تۆڕێکی مانگی دەستکردە کە تایبەتە بە پەخشکردنی ئەنیمێ.[١] [٢] بارەگا سەرەکیییەکەی لە ناوچەی میناتۆ لە تۆکیۆ لە ژاپۆنە. تۆڕەکە لەلایەن کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز و ستۆدیۆکانی بەرھەمھێنانی ئەنیمێ: تۆکیۆ مۆڤی شینشا ، تۆی ئەنیمەیشن و و سەنڕایس دامەزراوە و پشتگیری دەکرێت.

ئەنیماکس خزمەتگوزارییەکانی لە سەرانسەری ژاپۆن و ھەروەھا لە تایوان و ھۆنگ کۆنگ و کۆریای باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئەمریکای باشوور پێشکەش دەکات، لەم دواییانەدا ئەنیماکس دەستی بە پەخش کردووە لە ئەورووپا (بەتایبەت لە ئەڵمانیا، ڕۆمانیا، ھەنگاریا، و کۆماری چیک لە ساڵی ٢٠٠٧، و سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، پورتوگال لە ساڵی ٢٠٠٨). و بەم زووانە دەست بە پەخش دەکات لە شانشینی یەکگرتوو، پۆڵەندا ئیتاڵیا، فەڕەنسا و چەند وڵاتێکی تری ئەورووپا). جگە لە پێشکەشکردنی پەخش لە ھەندێک وڵاتانی باشووری ئەفریقا و ئوسترالیا .

ئەنیماکس یەکەم و گەورەترین تۆڕە کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری بەردەوام ئەنیمێ پەخش دەکات. تۆڕی کەناڵەکانی زیاتر لە ٨٩ ملیۆن کەس سەیری دەکەن کە بە ١٧ زمان قسە دەکەن لە زیاتر لە ٦٠ وڵاتی جیھان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Animax anuncia fechamento de seu fórum | Anime, Mangá e TV – ANMTV». Anmtv.xpg.com.br. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Animax Crashes Korea on Saturday». ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.