ئەپڵ تی ڤی

ئەپڵ تی ڤی
لقیset-top box، streaming media receiver
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧
دروستکەرئەپڵ
پەرەپێدەرئەپڵ
وێبگەhttps://www.apple.com/tv/
کۆڕبەندی فەرمیhttps://discussions.apple.com/community/appletv
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/apple-tv

ئەپڵ تی ڤی (بە ئینگلیزی: Apple TV)یەکێکە لە بەرھەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ و ئامرازێکە کە ڕێگەت پێدەدات لە ڕێگەی کۆمپیوتەری ماکینتۆش یان کۆمپیوتەرەوە بەرنامەکانی تەلەڤیزیۆن تۆماربکەیت و پەخش بکەیت.[١] ھەرچییەک لە ئایتونزدا ھەبێت، لە تەلەڤیزیۆنی ماڵەوەتدا ھەیەتی.[٢] ئەپڵ تیڤی ئامێرێکە کە بە ئاسانی دەتبەستێتەوە بە سیستەمی ئایتونزەوە، و دەتوانیت بە ئاسانی ڤیدیۆ، وێنە، پۆدکاست (پۆد لە وشەی ئایپۆدەوە وەرگیراوە، و ئەو وێنانەی کە قەبارەی ئایپۆدن و لەگەڵ ئایپاددا دەگونجێن پێیان دەوترێت پۆدکاست، و ئەمڕۆ وشەی پۆدکاست وەک زاراوەیەک بەکاردێت) و دەتوانیت فیلمەکانی خۆت لە تەلەڤیزیۆنی ماڵەوە پیشان بدە.[٣][٤] ئەپڵ تی ڤی توانای وای فای ھەیە و ئەمەش تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگە، و تایبەتمەندییەکی تر ئەوەیە کە دەتوانرێت بە خێرایی لەگەڵ ئایتونزەکەتدا ھاوتا بکرێت لە ڕێگەی ھەر ئامێرێکی ماک یان کۆمپیوتەر لە ماڵەوە لە ڕێگەی وای فای ٨٠٢٫١١. ئەپڵ تی ڤی بە ٢ جۆر پێشکەش دەکرێت کە بریتین لە ٤٠ گێگابایت و ١٦٠ گێگابایت.[٥] بەکارھێنانی پرۆسێسەری ئەپڵ تایبەتمەندییەکی دیکەیە. ھەروەھا دەتوانرێت ئەم ئامێرە لە ڕێگەی ڕیمۆت کۆنتڕۆڵەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت (وەک تەلەڤیزیۆن). ڕکابەرەکانی ئەم ئامێرە بریتین لە گووگڵ کرۆمکاست و ئەمازۆن فایەر تی ڤی.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Apple TV». Apple Store. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Differences Between Apple TV 2 and Apple TV 3: EveryMac.com». EveryMac.com. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ «When Apple flops: The worst Apple products of all time». Network World. ٦ی ئابی ٢٠٠٩. لە ١٣ی ئابی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ «Apple unveils new TV app for Apple TV, iPhone and iPad». Apple Inc. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. ^ «Apple TV – Tech Specs – Apple». Apple. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  6. ^ «Apple TV: The history of Apple's bid to take over your living room». The Daily Telegraph. لە ١٣ی ئابی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.