بۆمبی ھێشوویی (بە ئینگلیزی: Cluster munition) پێکھاتووە لە ژمارەیەکی زۆری تەقەمەنی قەبارە بچووک کە لە زەوی و ئاسمانەوە ھەڵدەدرێت لەنێو مووشەک یان گولـەتۆپێکدا جێگیرکراون و لەکاتی تەقاندن یان خستنەخوارەوەیدا، تەقەمەنییە بچووکەکان بە رووبەرێکی فراواندا بڵاودەبنەوە. بۆمبەکە بۆ کوشتنی سەرباز و لەناوبردنی ئۆتۆمبێل و ڕێڕەوی فڕین و بان ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا دروستکراوە.
بۆمبی ھێشوویی کاتێک بەر زەوی دەکەوێت، دەتەقێتەوە و زیانێکی زۆر بە چواردەوری خۆی دەگەیەنێت، ھەندێک جاریش تەقەمەنییە بچووکەکانی بڵاودەبنەوە و بەشێکیان راستەوخۆ ناتەقن و دواتر لەکاتێکی دیکە دەتەقنەوە، ئەمەش کاتێک روودەدات کە بەر زەوییەکی نەرم یان لیتە بکەون.
لەبەر ئەوەی بۆمبەکە کۆکراوەی چەندین بۆمبی بچووکە بەسەر ناوچەیەکی فراواندا بڵاودەبنەوە، و مەترسی لەسەر ھاوڵاتیانی مەدەنی دروست دەکەن چ لە کاتی ھێرشەکاندا و چ دوای ھێرشکان.
بۆمبە نەتەقیوەکان دەتوانن ھاوڵاتیانی مەدەنی یان ئامانجە نەخوازراوەکان بکوژن یان پەک بخەن دوای ماوەیەکی زۆر لە کۆتایی ھاتنی ململانێیەک، و دۆزینەوە و لابردنی تێچوویەکی زۆری دەوێت. ڕێژەیەی بۆمبە نەتەقیوەکانی ناوی لە نێوان لەسەدا ٢ بۆ لەسەدا ٤٠ یان زیاترە.
بەکارھێنانی بۆمبەکە بۆ ئەو وڵاتانە قەدەغەیە کە ڕێککەوتننامەی قەدەغەکردنی بەکارھێنانی بۆمبەکەیان پەسەند کردووە، کە لە مانگی ئایاری ٢٠٠٨ لە دەبڵین لە ئێرلەندا پەسەند کرا.
ڕێککەوتننامەکە لە 1ی ئابی ٢٠١٠ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بوو بە یاسای نێودەوڵەتی پابەندکەر بۆ ئەو دەوڵەتانەی واژوویان کردووە و، ئەمەش دوای شەش مانگ لە پەسەندکردنی لەلایەن ٣٠ دەوڵەتەوە.[١]
تا ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢، بە گشتی ١٢٣ دەوڵەت پەیوەندییان بە ڕێککەوتننامەکەوە کردووە، کە ١١٠ دەوڵەتی بەشدارن[٢].
یەکەم بۆمبی کلاستەر کە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕووی ئۆپەراسیۆنییەوە لە لایەن ئەڵمانیاوە بەکارهات.[٣] کە بە شێوەیەکی باو بە بۆمبی پەپوولە ناودەبرێت[٤] لە جەنگی جیهانی دووەمدا بۆ هێرشکردنە سەر هەردوو ئامانجی مەدەنی و سەربازی بەکارهاتووە. ئەم تەکنەلۆژیایە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن ئەمریکا و ڕووسیا و ئیتالیا پەرەی پێدراوە.
لە ساڵانی حەفتاکان تا نەوەدەکان بۆمبی ھێشوویی بوو بوونە تەقەمەنی ستاندارد کە لە ئاسمانەوە فڕێدراون بۆ زۆرێک لە گەلان، بە جۆرەها جۆری جیاواز.[٥]
لە کاتی جەنگی ڤێتنامدا، ئەمریکا بۆمبی هێشووی لە هێرشە ئاسمانییەکانیدا بۆ سەر ئامانجەکانی لە ڤێتنام، لاوس و کەمبۆدیا بەکار هێنا.[٦] لە کۆی ٢٦٠ ملیۆن بۆمب کە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٤ بۆ ١٩٧٣ بەسەر لاوس باری، بەتایبەتی لە پارێزگای شینگ خوانگ، ٨٠ ملیۆنیان نەیانتوانی بتەقنەوە.[٧] تا ساڵی ٢٠٠٩ نزیکەی ٧ هەزار کەس بەهۆی ئەو تەقەمەنیانەی کە لە سەردەمی جەنگی ڤێتنامەوە بەجێماون لە ویلایەتی کونگ ترۆ لە ڤێتنام تەنها لە ویلایەتی کونگ تران گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوون.[٨]
لە کاتی ململانێی باشووری لوبنان لە ساڵی ١٩٧٨، ئیسرائیل بۆمبی هێشویی بەکارهێنا کە لەلایەن ئەمریکاوە دابینکرابوو. بە گوتەی جیمی کارتەر سەرۆکی ئەمریکا، ئەم بەکارهێنانەی بۆمبە هێشویی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی یاسایی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا بووە، چونکە ئەو چەکانە بۆ مەبەستی بەرگریکردن لە دژی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دابینکراون.[٩] هەروەها ئیسرائیل چەکی ئەمریکی گواستەوە بۆ میلیشیا لوبنانییەکەی سەعد حەداد،[١٠] ئەمەش پێشێلکردنی یاسای ئەمریکایە. ئیدارەی کارتەر ئامادەکاری کرد بۆ ئەوەی کۆنگرێس ئاگادار بکاتەوە کە چەکی ئەمریکی بە شێوەیەکی نایاسایی بەکاردەهێنرێت، ئەمەش دەبووە هۆی پچڕانی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئیسرائیل.[١١] کونسوڵی ئەمریکا لە قودس حکومەتی ئیسرائیلی لە پلانەکانیان ئاگادارکردەوە و بە گوتەی کارتەر، سەرۆکوەزیرانی ئەمریکا بیگین ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی هاتووە.[١٢]
لە سەردەمی جەنگی سۆڤیەت و ئەفغانستاندا، سۆڤیەت بە توندی مامەڵەی لەگەڵ یاخیبووانی موجاحەدین و ئەوانەی پشتیوانیان دەکرد، کرد و بۆمبی هێشویی بەکار هێنا بۆ تەختکردنی تەواوی گوندەکان بۆ ئەوەی هیچ پەناگەیەکی سەلامەت نەهێڵنەوە بۆ دوژمنەکەیان.
ئەمریکا لە کاتی داگیرکردنی گرێنادا ٢١ بۆمبی هێشووی بەکارهێنا.[١٣]
لەلایەن ڕووسیا بەکار هێنرا.
لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و هۆڵەندا بەکار هات.
لە کاتی بۆردومانی ناتۆ بۆ سەر یوگۆسلاڤیا، لە ساڵی ١٩٩٩، نزیکەی ٢٠٠٠ بۆمبی هێشویی کە ٣٨٠ هەزار تەقەمەنی لاوەکی تێدابوو، فڕێدرایە سەر یوگۆسلاڤیا، کە هێزی ئاسمانی شاهانە ٥٣١ بۆمبی هێشویی فڕێدایە خوارەوە.[١٤]
ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ناتۆ لە قۆناغی سەرەتایی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە تەقەمەنی هێشویی بەکارهێنا. لە لایەن هاوپەیمانییەوە هەزار و ٢٢٨ بۆمبی هێشویی کە ٢٤٨ هەزار و ٥٦ بۆمبی بچوککی تێدابووە بەکارهێنراون.[١٥]
لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا بەکار هێنرا
ساڵی ١٩٩١: ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا ٦١ هەزار بۆمبی کلاستەریان فڕێدایە سەر عێراق کە ٢٠ ملیۆن تەقەمەنی لاوەکییان تێدابوو، بەپێی ئامارەکانی HRW
لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٦: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە ١٣ هەزار تەقەمەنی هێشویی هێرشیان کردە سەر عێراق، کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ئازادی عێراقدا دوو ملیۆن تەقەمەنی لاوەکی تێدابوو.
بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کاتی داگیرکردنی لوبنان لە ساڵی ١٩٧٨، داگیرکردنی لوبنان لە ساڵانی ١٩٨٢-٢٠٠٠ و هەروەها لەلایەن حزبوڵڵای لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦دا بەکارهێنرا.
لە کاتی ململانێی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە ساڵی ١٩٨٢، ئیسرائیل بۆمبی ھێشوویی بەکارهێنا، کە زۆربەیان دروستکراوی ئەمریکی بوون، بۆ ئامانجەکانی باشووری لوبنان. هەروەها ئیسرائیل لە جەنگی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦دا بۆمبی ھێشوویی بەکارهێنا. [١٦][١٧]
تا مانگی ئەیلولی ٢٠١٨، لانیکەم ٥٧ وڵات کۆگای بۆمبی هێشویان هەیە.[١٨] ئەو وڵاتانەی کە بە تۆخی نووسراون، ڕێککەوتننامەی بۆمبی هێشویان واژۆ کردووە و پەسەندیان کردووە، لە بنەڕەتدا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە کۆگاکانیان لەناوببرێن. ئەو وڵاتانەی کە بە لاری ڕیزکراون، واژۆیان کردووە، بەڵام هێشتا پەسەندیان نەکردووە، ئەو وڵاتانەی کە بە ئەستێرە (*) دیاری کێاون لە پرۆسەی لەناوبردنی کۆگاکانیاندان.
{{cite book}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite book}}
: |edition=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)
{{cite book}}
: |edition=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-azerbaijan
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-bahrain
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-brazil
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-china
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-egypt
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-eritrea
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-ethiopia
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-georgia
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-greece
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-india
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-israel
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-north-korea
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-south-korea
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-libya
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-morocco
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-nigeria
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-pakistan
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-poland
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-romania
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-russia
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-saudi-arabia
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-singapore
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-slovakia
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-south-africa
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-sudan
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-syria
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-taiwan
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-thailand
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-turkey
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-ukraine
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-united-states
نەدراوە<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری profile-yemen
نەدراوەکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بۆمبی ھێشوویی تێدایە. |