بیپۆساکس مانگێکی دەستکردی هۆڵەندی-ئیتاڵیە ناردرایە خوولگەی زەوی بە ئامانجی پێوانی تەنە ئاسمانییەکان کە تیشکی ئێکس دەردەدەن، بەو پێوانەیەش دەتوانن سەرچاوەیی تەقینەوەی تیشکی گاما بپێون و شی بکەنەوە، ئەو تەقینەوانە لە گەردوون یەکەکن لە ڕووداوە تەقینەوە تووندەکان کە روودەدا لە گەردوون.
کۆمسیۆنی بۆشایی ئیتاڵیا( ASI) بە هەماهەنگی لەگەر کۆمسیۆنی بۆشایی هۆڵەندا(NIVR) هەستان بە دروستکردنی مانگی دەستکردی (بیپۆساکس BeppoSAX)، مانگە دەستکردەکە بە ناوی زانای فەلەکناسی ئیتاڵی گیوسپێ بیپۆ ئۆکچیالینی، مانگە دەستکردەکە نێردرا لە ٣٠ی نیسانی ١٩٩٦ بە هۆکاری مووشەکی هەڵگری ئەتڵەس١[١]، مانگە دەستکردەکە بەردەوام بوو لە پێوانەگرتن تا کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکەی لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٠٢ پاشان دابەزی بە شێوەیەکی خێرا و کێشی نزیکەی ١.٤ تەن بوو لە زەریای هێمن کەوت لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٠٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیپۆساکس تێدایە. |