بێنێدیک ھۆڤێدێس | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Benedikt Höwedes | |
لەدایکبوون | Haltern am See، ئەڵمانیا | ٢٩ی شوباتی ١٩٨٨
وڵاتی وەرزش | ئەڵمانیا |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئەڵمانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | centre-back |
شوێنی کار | گێلزنکیرشن |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٧ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ |
خول | بۆندسلیگا |
خەڵاتەکان | Silbernes Lorbeerblatt |
بێنێدیک ھۆڤێدێس (لەدایکبووی ٢٩ی شوباتی ١٩٨٨)یاریزانی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئەڵمانییە و وەک بەرگریکار یاری کردووە. ساڵی ١٩٩٤ لە یانەی توس ھالتەرن کە زێدی خۆیەتی دەستی بە یاری تۆپی پێ کردووە. لە ساڵی ٢٠٠١ گواسترایەوە بۆ لاوانی یانەی شاڵکە ٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٣ بووە کاپتنی تیپی خوار ١٩ ساڵانی شاڵکە و وەک ئەندامێکی ئەو تیپە لە ساڵی ٢٠٠٦دا نازناوی خولی ئەڵمانی خوار ١٩ ساڵانی بەدەستھێنا. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨، ھۆڤێدێس گرێبەستەکەی درێژکردەوە کە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە یانەکەدا دەمێنێتەوە[١] لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١، ھۆڤێدێس بوو بە کاپتنی یانەی شاڵکە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٣، گرێبەستەکەی لەگەڵ شاڵکە درێژکردەوە، تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧.[٢] زۆربەی ژیانی یاریکردنی لەگەڵ یانەی شاڵکە ٠٤ بەسەر بردووە کە بۆ ماوەی شەش وەرز کاپتنی بووە لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٧، ھۆڤیدێس بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد[٣] لە ٢٦ی تشرینی دووەم، ھۆڤیدێس یەکەم یاری خۆی لە خولی ئیتاڵیا و یۆڤانتۆس ئەنجامدا[٤] لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٨ یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یۆڤانتۆس تۆمارکرد[٥] لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٧ نوێنەرایەتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیای کردووە. ھۆڤیدس لە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ ئەڵمانیا جامی جیھانیی فیفا بەدەستھێنا،[٦] و یەکێک بوو لەو سێ یاریزانە ئەڵمانییە کە لە ھەر حەوت یاریی ھەڵبژاردەکەی بەشداریکردووە، شانبەشانی مانوێل نۆیەری گۆڵپارێز و فیلیپ لامی کاپتن.[٧][٦][٨]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێنێدیک ھۆڤێدێس تێدایە. |