بەنی نەزیر (بە عەرەبی: بَنُو ٱلنَّضِير), (بە عیبری בני נצ'יר) ھۆزێکی عەرەبی جوولەکە بوون کە تا سەدەی ٧ەم لە لە باکووری نیمچەدوورگەی عەرەبی نیشتەجێ بوون. ھۆزەکە ڕەتی کردەوە کە بگۆڕن بۆ ئیسلام ئەوەی محەممەد فەرمانی کردبوو و لە ئەنجامدا لە شاری مەدینە دەرکران.[١] ئینجا بەنی نەزیر لەگەڵ قورەیش پیلانی شەڕی خەندەقیان دانا. دواتر بەشدارییان لە شەڕی خەیبەردا کرد.[٢]
بە وتەی ئەلسەمعانی مێژوونووسی عەرەب، ئەندامانی ھۆزی بەنی نەزیر نەوەی ئەلنەزیرن، کە پیاوێکی جوولەکە بوو کە لە جوودیاوە بۆ عەرەبستان کۆچیان کردبوو. لەوانەیە ناوی ئەلنەزیر لە ناوی حەنەزیرەوە وەرگیرابێت. بەپێی مێژوونوسی عەرەب (ئیبن حازم)، ئەوان ڕاستەوخۆ نەوەی پاتریالی ھارونی ئینجیلن.
سەرەتا لە مەدینە، جگە لە بەنی نەزیر، دوو ھۆزی گەورەی دیکەی عەرەب ھەبوون: بەنی ئەوس و خەزرەج. پێشتر دوو ھۆزی عەرەبی جوولەکە بە ناوەکانی بەنی قورەیزە و بەنی قەینوقەوە گەیشتبوون.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)