بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا (بە ئینگلیزی: chief technical officer (CTO)) پلەیەکی باڵایە لە بەڕێوەبردنی دەزگا یان کۆمپانیا، کە کارەکەی تیشک خستنە سەر بەکارهێنان و چارەسەریی زانست و تەکنەلۆژیایە لە چوارچیوەی دەزگاکە.[١]
بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا کارەکەی زۆر نزیکە لە بەڕێوبەری زانیاری (CIO).[٢] بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا خاوەن بڕیارە لەسەر بەگەرخستنی ژێرخانی تەکنەلۆژیی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی دامەزراوەکە، لە بەرامبەردا بەڕێوبەری زانیاری ئەوا ڕۆژانە کار لەگەڵ ستافی تەکنەلۆژیای زانیاری (ئایتی) دەکات بۆ بەڕێوەبردنی کارووباری ڕۆژانە.[٢] دەبێت بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا ئاگاداری دوایین تەکنەلۆژیایە بەردەست و نوێیەکان بێت بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی داهاتووی دامەزراوەکەی.[٣] تایبەتمەندی و ڕۆڵی بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا لە دامەزراوەیەک بۆد دامەزراوەیەکی دیکە جیاوازە، بەندە بە هەیکەل و ستراکچەری دامەزراوەکە.[٤]
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تێکڕای ناوەندی مووچەی ساڵانەی بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا لە نێوان ١٣٠،٠٠٠ بۆ ١٩٥،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکییە بەپێی بواری کۆمپانیاکە.[٢] بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای ئینفۆسێک ئەوا مووچەی ساڵانەی بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا لە سێکتەری ئابووری دەگاتە نزیکەی ٢٠٠،٠٠٠ دۆلار لەبەرامبەردا لە سێکتەری بازاڕگەری ئەلیکتۆڕنی ٧٦،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکییە.[٢]