تای ماڵتا[١] (بە ئینگلیزی: Brucellosis) نەخۆشییەکی بەکتریاییە کە لە گیانلەبەر دروست دەبێت ودەگواسرێتەوە بۆ مرۆڤ بە تایەکی سەخت دەردەکەوێت.[٢] بە خواردنی شیر و گۆشتی نەکووڵاو تووشی مرۆڤ دەبێت.[٣] ئەم نەخۆشییە دەردەکەوێت بە تایەکی سەخت و ئازاری ماسوولکەو ھاوبەشەکانی ھێسک.
چارەسەری تای مالتا بریتییە لە سێ دژە زیندە (دۆکسیسکلینە، ریفامپین، ستریبتۆماسین)، پێویستن بۆ نەھێشتنی دروست بوونی نەخۆشی درێژ خایەن.
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تای ماڵتا تێدایە. |