تا فۆنگ تان | |
---|---|
لەدایکبوون | Vĩnh Lợi، ڤیێتنام | ١٥ی ئەیلوولی ١٩٦٨
پیشە | blogger |
ڕووداوە بەرچاوەکان | prisoner of conscience |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا |
وێبگە | http://conglysuthat.blogspot.com/ |
تا فۆنگ تان (Tạ Phong Tần؛ لە دایکبووی ١٩٦٦) ژنە ڤلۆگەری ڤیەتنامییە. ئەو لە پێشتردا پۆلیس بوو، هەروەها ئەندامێکی پارتی کۆمۆنیستی ڤیێتنامی بوو. لە ئەیلوولی ٢٠١١، لەلایەن دەوڵەتی ڤیەتنامەوە دەستگیر کرا لەسەر بڵاوکردنەوە پڕووپاگەندە لە دژی دەوڵەت لەڕێی بلۆگەکەیەوە، کە تێیدا حکوومەتی بە گەندەڵکار وەسف کردبوو. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٢، ئەو حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی لە زیندان بۆ دەرچوو، لەگەڵ دوو ساڵ زیندان لە ماڵەکەیدا.[١] حوکمەکەی لەلایەن نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ، ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی، ھیومن ڕایتس وۆچ هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانە کرا.
دوای بەڕێکردنی سێ ساڵ لە زیندان، ئەوا ئازادکرا و لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ چووە ئەمریکا.[٢][٣]
تا فۆنگ تان لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تا فۆنگ تان تێدایە. |