تیم مینچین AM | |||||
---|---|---|---|---|---|
ناوی لەدایکبوون | تیمۆسی دەیڤد مینچین | ||||
لەدایکبوون | ئینگلتەرا | ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥||||
ساڵانی چالاکی | ١٩٩٨–ئێستا | ||||
ھاوسەر | سارا مینچین (ھاوسەرگیری ٢٠٠١) | ||||
مناڵەکان | ٢ | ||||
وێبگە | timminchin | ||||
پیشەی مۆسیقی | |||||
چەشنەکان | میوزیکی کۆمیدی | ||||
ئامێرەکان |
| ||||
|
تیم مینچین (بە ئینگلیزی: Tim Minchin؛ لەدایکبووی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥)[٢] ئەکتەری کۆمیدی و نووسەر و مۆسیقاژەن و شاعیر و ئاوازدانەر و گۆرانیبێژێکی ئوسترالییە و لەدایکبووی بەریتانیایە.
تیمۆسی دەیڤید مینچین لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ لە شاری نۆڕثامپتۆن لەدایکبووە،[٣][٤][٥] کوڕی دایک و باوکی ئوسترالی ڕۆس و دەیڤید ئێلیسۆن مینچینە. خاوەنی ھەردوو ڕەگەزنامەی ئوسترالی و بەریتانیایە، بەو پێیەی ھەموو کەسێک پێش ساڵی ١٩٨٣ لە بەریتانیا لەدایک بووە،[٦] خۆکارانە ھاوڵاتی ئەو وڵاتە بووە. باوکی و باپیرەی ھەردووکیان پزیشکی نەشتەرگەری بوون لە شاری پێرس. مینچین لەگەڵ دایک و باوکی گەڕایەوە ئوسترالیا و لە شاری پێرس گەورە بووە،[٧][٨] شانبەشانی برا گەورەکەی دان و دوو خوشکە بچووکەکەی بە ناوەکانی کەتی و نێڵ.[٩][١٠]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیم مینچین تێدایە. |