ھێرشە تیرۆرستییەکانی ١ی شوبات | |
---|---|
شوێن | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان |
ڕێکەوت | ١ی شوباتی ٢٠٠٤ جێژنی قوربان |
ئامانج | بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
جۆری ھێرش | خۆتەقاندنەوە |
مردن(ەکان) | ١١٧ |
بریندارەکان | ١٣٣ |
ھێرشبەران | ئەلقاعیدە |
تەقینەوەکانی ٢٠٠٤ی ھەولێر کە بە ھێرشە تیرۆرستییەکانی ١ی شوبات ناسراوە، دوو ھێرشی تیرۆرستی بوون کە لە ١ی شوباتی ٢٠٠٤دا لە مەڵبەندی ٣ی ڕێکخستنی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا. ئەو ڕۆژە بەرامبەر بوو لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی جێژنی قوربان و شوێنەکان لە یەک کاتدا کرانە ئامانج.[١] دواتر ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە بەرپرسیارییەتیی ھێرشەکەی گرتە ئەستۆ. ١١٧ کەس لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستدا و ١٣٣ کەسیش بریندار بوون. ئەم ڕووداوە لە ھەولێر، پایتەختی ھەرێمی کوردستان ڕوویدا.[٢]