تەقینەوەکانی ٢٠١٣ی ھەولێر | |
---|---|
شوێن | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان |
ڕێکەوت | ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ |
جۆری ھێرش | تەقینەوەی ئۆتۆمۆبیل |
مردن(ەکان) | ٦ |
بریندارەکان | ٤٠+ |
ھێرشبەران | نەزانراو |
تەقینەوەکانی ٢٠١٣ی ھەولێر دوو ھێرشی خۆکوژی لە ھەولێر، پایتەختی ھەرێمی کوردستان بوو کە لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ڕوویاندا.[١] لە ئەنجامی ھێرشەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوون.[٢][٣] ھێرشە خۆکوژییەکان لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی بارەگایەکی ئاسایش و ھەروەھا لە نزیک بینای وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕوویاندا.[٤]