تەوحید بن شێخ | |
---|---|
![]() Portrait de Tawhida Ben Cheikh. | |
توحيدة بن الشيخ ![]() | |
لەدایکبوون | ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٠٩ ![]() Ras Jebel ![]() |
مەرگ | ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ![]() |
زانکۆ | |
پیشە | پزیشک، سیاسەتوان ![]() |
مناڵ | Zeineb Benzina ![]() |
تەوحید بن شێخ (یان تەوحیدە بن شێخ) (لەدایکبووی ٢ی کانونی دووەمی ١٩٠٩ لە تونس - ٦ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠)[١] یەکەم ژنی تونسی بوو لە باکووری ئەفریقا کە ببیتە پزیشکێکی مۆدێرن و سەردەمییانە. ھەروەھا پێشەنگ بوو لە زانستی پزیشکی، پسپۆری لەبارچوون و کۆنتڕۆلی دووگیانی[٢]
تەوحیدە بن شێخ لە پایتەختی توونس لەدایکبووە ساڵە سەرەتاییەکانی لە قوتابخانە لە قوتابخانەیەکی تایبەت بە کچانی موسڵمان بوو کە لەلایەن تونس و حکومەتی فرەنسا دامەزرابوو، کاتێک دەچووە ئەم قوتابخانەیە فێری زمانی عەرەبی، فەڕەنسی، خوێندنەوەی قورئان، بابەتە مۆدێرنەکان دەبوو[٣] دواتر تەوحیدە چووە قوتابخانەیەکی پزیشکی لە پاریس بۆ ئەوەی لە پزیشکی بخوێنێت، لە ساڵی ١٩٣٦ بڕوانامەی لە پزیشکی بەدەست ھێنا[٤] لەسەر گەڕانەوەی بۆ توونس تەوحیدە خوانی شەرفمەندی بۆ ئامادەکرا لەلایەن پزیشکە ناوخۆییەکان[٥]
لەوکاتەدا توونس لە ژێر داگیرکاری فڕەنسا دابوو، تەوحیدە لە خێزانێکی تایبەتی توونس بوو، ھەرچۆنێک بێت دایکی نارەزای بوو کە بچێت بۆ فەڕەنسا دوای تەواوکردنی قوتابخانەکەی لە توونس،
تایبەمەندی لە (gynecology - زانستی پزیشکی ژنان)، بەڕێوەبەر لە نەخۆشخانەیەکی توونس[١][٦] تەوحیدە دکتۆرێکی پشتگیریکاری چالاکی بواری ژنان بوو لەبارەی خێزانەوە، وە دکتۆرەکانی فێرە رێکارەکانی لەبارچوون دەکرد[٧]