جاک سێپتیک ئای | |||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
زانیاریی کەسی | |||||||||||||
لەدایکبوون | شۆن ویلیام مەکڵۆکڵین ٧ی شوباتی ١٩٩٠ کلۆگەن، کاونتی ئۆفەلی، ئیرلەند | ||||||||||||
پیشە | یووتیووبەر | ||||||||||||
ھاوبەش | ئێڤێلین سمۆلدەرس (٢٠١٩–ئێستا) | ||||||||||||
وێبگە | jacksepticeye | ||||||||||||
زانیاریی یووتیووب | |||||||||||||
کەناڵ | |||||||||||||
ساڵانی چالاکی | ٢٠١٢–ئێستا | ||||||||||||
چەشنەکان |
| ||||||||||||
سەبسکڕایبەرەکان | ٢٦٫٣ ملیۆن[١] | ||||||||||||
سەرجەمی بینینەکان | ١٣٫٨ ملیار[١] | ||||||||||||
Associated acts | |||||||||||||
| |||||||||||||
کۆتا نوێکردنەوە: ١ی شوباتی ٢٠٢١ |
شۆن ویلیام مەکڵۆکڵین (لەدایکبووی ٧ی شوباتی ١٩٩٠)، ناسراو بە جاک سێپتیک ئای (بە ئینگلیزی: Jacksepticeye)، یووتیووبەرێکی ئیرلەندییە کە بەھۆی ڤڵۆگەکانی و زنجیرە لێتس پلەیییە کۆمیدییەکانی ناسراوە. ھەتا ڕێکەوتی شوباتی ٢٠٢١[نوێکردنەوە]، کەناڵەکەی زیاتر لە ١٣٫٨ ملیار بینەر و ٢٦٫٣ ملیۆن سەبسکرایبەری ھەیە، و خاوەن زۆرترین سەبسکرایبەری ئیرلەندییە.[٢][٣] لە چەندان کاری چاکەکاریدا کاری کردووە و زۆر پارەی بۆ خێرخوازی پەیداکردووە.[٤]
شۆن ویلیام مەکڵۆکڵین لە ٧ی شوباتی ١٩٩٠ لە کلۆگەن، کاونتی ئۆفەلی لەدایکبووە.[٥][٦] نازناوی «جاک سێپتیک ئای» (بە مانای جاکی چاو بریندار) دوای ڕووداوێک لە یارییەکی تۆپی پێدا کە تێیدا چاوی بریندار کرد.[٧] بە ھەرزەکاری، لەگەڵ دایک و باوکیدا چووەتە خانوویەکی دارین لە باڵیکەمبەر، کاونتی ئۆفەلی.[٨] بووە درەمەر بۆ باندێکی مێتاڵکۆری ژێر کاریگەری میلۆدیک دێت مێتاڵ بە ناوی Raised to the Ground، و یەک تۆماری درێژخایەنیان بە ناوی ھەستێنراوە لە تۆزەکان لە ٢٠٠٩دا بڵاوکردووەتەوە.[٩][١٠] دواتر چووە شووقەیەکەوە لە ئاتلۆن، کاونتی وێستمیت.[١١]
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جاک سێپتیک ئای تێدایە. |