جولیتا کاستلانۆس | |
---|---|
لەدایکبوون | جولیتا گۆنزالینا کاستلانۆس ڕیوس ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤ سان فرانسیسکۆ دی بێسیرا، ئۆرلانکۆ |
نەتەوە | ھۆندووراس |
بوارەکان | کۆمەڵناس |
خوێندی باڵا | زانکۆی ناشنال ئەتۆنۆمی ھۆندووراس زانکۆی کۆستاریکا |
خەڵاتە دیارەکان | خەڵاتی مارتن لوتەر کینگ جونیەر خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
جولیتا کاستلانۆس (٨ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤) کۆمەڵناسی ھۆندووراسیی و لەوەتە ٢٠٠٩ ڕاگری زانکۆی ناشنال ئەتۆنۆمی ھۆندووراسە. جولیتا ناوبانگی پەیداکرد بە درووستکردنی کەمپەین لەدژی تووندووتیژی لە وڵاتەکەی، ھەروەھا بەدیاریکراوی کاری لەسەر بازرگانی بە ماددە ھۆشبەرەکان و گەندەڵی پۆلیسی کرد. ئەو پارێزەری و داواکاری لە گۆڕانکاری لە سیستمی پۆلیس و دادوەری دەکرد. جولیتا سەنتەرێکی دامەزراند لە ساڵی ٢٠٠٤، بۆ تۆمارکردنی ئامارەکانی تووندووتیژی لە ھۆندووراس.[١] جولیتا ئەندامی کۆمسیۆنی متمانە و یەکگرتبوو، کە ئەرکێکیان لەسەربوو بۆ دیاریکردنی ئەو ھۆکارانەی لەپشت کودەتای ٢٠٠٩ ڕوویداندا بەتایبەت لابردنی مانوێل زیلایا لە پۆستی سەرۆککۆمار.[٢]
جولیتا خەڵاتی مارتن لوتەر کینگ جونیەری وەرگرت لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٢، کە لەلایەن ڕێکخراوی مارتن لوتەر کینگ جونیەر دەبەخشرێت.[٣] لە ئازاری ٢٠١٣، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا بەھۆی چالاکییەکانییەوە.[٤][٥]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
و |archivedate=
(یارمەتی) ١٤ی ئازاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جولیتا کاستلانۆس تێدایە. |