لە ماتماتیکدا جووتە ڕێکخراو [١] (بە ئینگلیزی: Ordered pair) یان جووتی ڕێکخراو[٢] کۆمەڵێکە پێک ھاتووە لە دوو شت، یەکەمیان پێی دەوترێت، مەدخەلی یەکەم و ئەوەی تریان مەدخەلی دووھەم. جووتە ڕێکخراو یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکانی تیۆریی پەیوەندییەکانە. لە پێناسەی ماتماتیکیی پەیوەندیدا، ئەوەی گرینگە ڕیزکردنی مەدخەلەکانی پەیوەندییەکەیە، و جووتەڕێکخراو ئامرازێک بۆ ئاماژە بەم ڕیزکردنەیە.
بە دەستەواژەیەکی تر، جووتەڕێکخراو پێک ھاتووە لە دوو مەدخەلی a, b بەم شێوەیە (a, b) ھێما دەکرێت کە لێرەدا ڕیزکردنی مەدخەلەکان گرینگییەکی بەرچاوی ھەیە، واتە جووتە ڕێکخراوی (a,b) جیاوازە لەگەڵ (b,a) مەگەر a=b.
![]() | ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |