جینت بیدۆیا لیما | |
---|---|
لەدایکبوون | c. ١٩٧٤ (تەمەن ٤٩–٥٠) |
نەتەوە | کۆڵۆمبی |
پیشە | ڕۆژنامەنووس |
ئێل تێمپۆ | |
ناسراوە بە | ڕاپۆرتنووسین لەسەر گرووپە چەکدارییەکان، ڕفاندن لەساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٣ |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازای ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی (٢٠٠٠) خەڵاتی ئازایەتی ڕۆژنامەوانی (٢٠٠١) خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی (٢٠١٢) |
جینت بیدۆیا لیما (لە دایکبووی ١٩٧٤، بەنزیکی) ڕۆژنامەنووسی کۆڵۆمبییە. بەھۆی کارەکانییەوە لە ئایاری ٢٠٠٠ و ئابی ٢٠٠٣ ڕفێندراوە. لە ساڵی ٢٠٠١، لەلایەن ڕێکخراوی میدیای ژنانی نێودەوڵەتی خەڵاتی ئازایەتی ڕۆژنامەوانی پێدرا.[١] لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]
لە ساڵی ٢٠٠٠، ئەوکاتە جینت تەمەنی ٢٦ ساڵبوو، کاری بۆ ڕؤژۆنامەی ئیسپێکتادۆر کاری دەکرد. لەوکاتەدا جینت ڕووماڵی جەنگی کۆلۆمبیای دەکرد لەدژی تیۆر. ئەوساتەی جینت تێیدا ڕفێندرا ئەوا ناوبراو ڕووماڵی بەقاچاغبردنی چەک لەلایەن دەوڵەت و گرووپێکی ڕاستڕەوی چەکداری دەکرد.[٣] لە ٢٥ی ئایار سەردانی زیندانی لا مۆدیلۆ لە بۆگۆتا دەکات، چونکە لەوێ بەڵێنی بینین و چاوپێکەوتنی سەرکردەیەکی چەکدار بەناوی «زە بەیکەر» پێدرابوو. بەڵام ھەموو ئەوانە تەڵەبوون، لەوکاتەی جنیت لەگەڵ وێنەگر و سەرنووسەرێکی دەزگاکەی ھاتبوو ئەوا دەڕفێندرێت و وندەکرێت.[٤] ھێرشکارەکان دەیبەنە شوێنێک چەند کاتژمێرێک دوور، لەوێ دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەری. بەقسەی جینت ئەوا ھێرشکارەکان خۆیان بەپیاوی ھێزە چەکدارییەکانی کارلۆس کاستانۆ ناساندووە، کە بازرگانێکی ماددە ھۆشبەرەکان بوو. دوای چەند ڕۆژێک لە ڕفاندنەکە، ئەوا جینت بە دەست و پێ بەستراوییەوە لەلایەن شوفێرێکی تاکسی دۆزرایەوە.[٤]
کەیسەکە بەکراوەییە بۆ زیاتر لە دە ساڵ مایەوە، تاکوو جینت سکاڵاکەی بردە لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئایاری ٢٠١١، دواتر سەربازێکی میلیشیاکان دستگیرکرا و دانی بەوەدانا کە یەکێکبووە لەسێ ھیرشکارەکان.[٣]
لە ساڵی ٢٠٠١، جینت کارەکانی گواستەوە بۆ دەزگای ئێل تیمپۆ و چالاکییەکانی بریتیبوو لە ھەواڵنووسین و ڕاپۆرتکردن لەسەر گرووپە چەکدارییەکان. لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٣، گەشتی کرد بۆ شارۆچکەی پورتۆ ئەلڤیرا بۆ ڕووماڵکردنی ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتی ھێزە گەریلاکانی (FARC)، کە ماوەی زیاتر لە ساڵێک دەبوو کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیان دەکرد. سەرکردەی ھێزەکانی (FARC) فەرمانی کردبوو لەگەڵ گەیشتنی جینت ئەوا خۆی، ستافەکەی لەگەڵ کەلووپەلەکانیان دەستیانبەسەردا بگیرێت.[٥] دواتر بەھۆی ھەوڵ و فشاری خەڵکی ناوچەکە ئەوا ئازادکران، فەرماندەی (FARC) ویستی قەرەبووی کەلپوولە تێکچووەکانیان بکاتەوە بەڵام جینت ڕەتی کردەوە. دواتر جینت لە دەزگاکەی لە ڕووماڵێک ژیانی خەڵکی باسکرد لەژێر حوکمڕانی گەریلاکانی (FARC)، بەڵام بەوریاییەوە باسی کرد بێ ئەوەی باسی ئەو خەڵکانە بکات کە خۆراک و ھاوکاریان پێشکەشدەکرد لەکاتی گیرانی.[٥]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جینت بیدۆیا لیما تێدایە. |