خالید کوری وەلید | |
---|---|
![]() | |
ئارامگەی خالید کوری وەلید لە شاری حومس. | |
لە دایکبوون | ٥٩٢ز |
شوێنی لە دایکبوون | مەککە، ![]() |
وەفات | ٦٤٢ز |
شوێنی وەفات | حومس، ![]() |
شوێنی نێژران | مزگەوتی خالیدی کوڕی وەلید. |
ئایین | ئیسلام |
خالید کوڕی وەلید لە دایک بووە لە مەککە لە ساڵی ٥٩٢ زایینی و لە ساڵی ٦٤٢ کۆچی دوایی کردوە. ئەسحابەی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد بووە ھەروەھا سەرکردەی سوپای خەلافەتی ڕاشدین بووە لە سەردەمی خەلیفە ئەبووبەکر و عومەری کوڕی خەتاب. پێغەمبەری خودا نازناوی «شمشێری ھەڵکێشراوی خودا» دابوو بە خالید لە بەر ئەوەی کە زۆر زیرەک و چاونەترس و شارەزا بوو لە بواری جەنگدا.
خالید بەشداری لە زیاتر لە سەد جەنگدا کردووە، لە وانەش جەنگی ئوحود دژی موسڵمانان پێش ئیسلام بوونی و پاشان جەنگی یەرموک و جەنگی موتە دژی ڕۆمەکان و جەنگی فیراز دژی فارسەکان کە تێیدا توانی سەرکەوتن بە دەست بێنێت. جەنگی ئوحود کە تێیدا لە بەرەی مەککە شەڕی دەکرد دژی موسڵمانان. لەو جەنگەدا ھێزی مەککە توانیان سەربکەون بە سەر ھێزی موسڵماناندا بە یارمەتی خالید کە توانی ھێرشیکی ھەڵگەڕاوە بکاتە سەر موسڵمانان و پێغەمبەرەکەیان. لە ھەمان شەڕدا حەمزەی کوڕی عەبدولموتەلیب شەھیدکرا و بەگووتەیەکی درۆینە کە گوایە پێغەمبەر بریندارکرا کە دووربوو لەڕاستی، بەڵام بۆ ئەوەبوو موسڵمانەکان کێوی ئوحود جێبھێڵن بۆ ئەوەی بترسێن.
لە ئایاری ساڵی ٦٢٩ز خالید لە مەککەوە بەڕێکەوت بۆ مەدینە. لە ڕێگادا چاوی بە عامری کوڕی عاس و عوسمانی کوڕی تەلحە کەوت، پێکەوە بەڕێکەوتن بۆ مەدینە و بوون بە موسڵمان و ئیسلامیان گرتە ئامێز.
خالید بەشداری جەنگی موتەی کرد کە دژی ڕۆمە خاچپەرەستاکان بوو. جەنگی موتە لە ساڵی ٦٢٩دا ڕوویدا. لەو جەنگەدا پێغەمبەری خودا زەیدی کوڕی حارسی دەستنیشان کرد وەک سەرکردەی سوپا و فەرمووی ئەگەر زەید شەھید کرا ئەوا جەعفەر سەرکردەیە و ئەگەر ئەویش شەھید کرا ئەوا عەبدوڵای کوڕی ڕەواح سەرکردەی سوپا بگرێتە دەست. ئەو سێ کەسی کە پێغەمبەر دەستنیشانی کردوون وەک سەرکردە شەھید کران و خالید دەستنیشانکرا وەکو سەرکردە. ژمارەی موسڵمانان لە جەنگی موتادا (٣٠٠٠)سەحابەبوو و سوپای ڕۆم (٢٠٠٠٠٠)سەرباز بوون؛ بەڵام سوپای موسڵمانان توانیان سەربکەون و تەنھا ١٢ سەحابە شەھید کرا. خالید لەو شەڕەدا نۆ شمشێری شکاندبوو.
خالید بە فەرمانی خەلیفە ئەبووبەکر ھێرشی کردە سەر موسەیلەمەو لە ناویبرد کە بە جەنگی یاماما ناسراوە. خالید توانی فەتحی شام و فارس و ڕۆژاوای ڕۆم و دوورگەی عەرەبی بکات. خالید کوڕی وەلید زۆر بە ئاواتەوە بوو کە بە شەھیدی بگەڕێتەوە بۆ لای خودا بەڵام لە ساڵی ٦٤٢ لەسەر جێگا کوچی دوای کردوو دوایین وتەی خالید ئەمە بوو: من بەژداری زۆر جەنگم کردوە و بەدوای شەھید بووندا گەڕام، جێگایەک نەماوە لە لەشمدا کە جێگای ڕم و شمشێر و خەنجەری پیوە نەبێت و ئێستاش لێرەم خەریکە وەک وشترێکی پیر دەمرم لەسەر جێگا دەبا نەخەوێت چاوی ترسنۆکەکان.
باوکی خالید ناوی وەلید کوڕی موغەیرە بوو، ناوبژیوانی ناکۆکییە ناوخۆیییەکان لە مەککە لە حیجاز بوو (ڕۆژاوای عەرەبستان). وەلید لەلایەن مێژوونووسان ئیبن ھیشام و ئیبن دورەید و ئیبن حەبیب وەک «گاڵتەپێدەری» پێغەمبەری ئیسلامی محەممەد کە لە سوورەتەکانی مەککە ئایەتەکانی قورئان.[١] سەر بە بەنو مەخزوم بووە، کە خێڵێکی پێشەنگی ھۆزی قوڕەیش پێش ئیسلام بوو لە مەککە. مەخزومەکان بەھۆی ناساندنی بازرگانی مەککەوە بە بازاڕەکانی دەرەوە، بە تایبەتی یەمەن و حەبەشە (ئیتیۆپتا)، و ناوبانگێکیان لەنێو قوڕەیشەکاندا پەرەپێداوە بەھۆی عەقڵ و ئاغا و سامانیانەوە. ناوبانگیان قەرزاری سەرکردایەتی باپیرەی خالید بوو لە لای باوکییەوە موغەیرەی کوڕی عبداللە. ھیشامی مامی خالید لە لای باوکییەوە بە 'ئاغای مەککە' ناسرابوو و ڕێکەوتی مردنی لەلایەن قوڕەیشەکانەوە وەک سەرەتای ساڵنامەکەیان بەکاری دەھێنا. مێژوونووس محەممەد عەبدولحەیی شەعبان خالید بە «پیاوێکی خاوەن پێگەیەکی بەرچاو» لە ناو خێڵەکەی و مەککەدا بەگشتی وەسف دەکات.
دایکی خالید ئەلعەسمە کچی الحریث کوڕی حزن بوو، کە بە شێوەیەکی گشتی بە لوبابا ئەلسوغرە ('لوبابا بچووک') ناسرابوو، بۆ جیاکردنەوەی لە نیوە خوشکە گەورەکەی لوبابا ئەلکوبرا) لە ھۆزی کۆچەری بانو ھیلال. لوبابا ئەلسوغرە موسڵمان بووە نزیکەی ٦٢٢ز؛ و خوشکە نیوە خوشکەکەی لە لای باوکییەوە مەیموونا بوو بە ھاوسەری محەممەد. خالید لە ڕێگەی پەیوەندییە دایکییەوە زۆر ئاشنا بوو بە شێوازی ژیانی بەدەوی دوورگەی عەرەبی.