خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١-٢٠٢٢

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١-٢٠٢٢
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی چاپ67
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢
سەردەم2021-2022 one-year-period
ڕێکخەریەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا
براوەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
یاریی کۆتاییییاری کۆتاییی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٢
League level below2021–22 UEFA Europa League
وێبگەhttps://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/2022/


خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا 2021-22 وەرزی 67هەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو، هەروەها 30هەمین وەرزی بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی ئەورووپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا . یاری کۆتایی لە یاریگای فەرەنسا لە سان دێنیسی فەرەنسا لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ لە نێوان یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئەنجامدرا.[١] ئەوە سێیەم جار بوو ھەردوو یانە لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەیەکبگەن، دوای ساڵانی ١٩٨١ و ٢٠١٨، سێیەم یاری کۆتایی خولەکە بوو کە لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو ، دوای یارییەکانی کۆتایی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٦، ھەروەھا یەکەمجار بوو ھەمان دوو یانە لە سێ یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکترببنەوە.[٢]ڕیال مەدرید بە ئەنجامی 1-0 لە لیڤەرپوڵی بردەوە، [٣][٤] لە سەرەتادا بڕیار بوو لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت. [٥] بەڵام بەهۆی دواخستن و گواستنەوەی یاری کۆتایی ٢٠٢٠ ، بۆ ساڵێک گەڕێندرایەوە و بڕیاردرا سانت پترسبۆرگ میوانداری یاری کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بکات. [٦] بەهۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کە لە شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد،یاری کۆتایی گواسترایەوە بۆ سانت دێنیس. [٥] وەک براوە، ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا 2022-23 ، هەروەها مافی یاریکردنی بەدەستهێنا بەرامبەر براوەی خولی ئەورووپا 2021-22, ئینتراخت فرانکفۆرت, لە جامی سووپەری 2022 و هەروەها نوێنەری ئەورووپا بوو بۆ جامی جیهانیی یانەکانی ٢٠٢٢, کە لە هەردووکیان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.چێڵسی پاڵەوانی بەرگریکار بوو، بەڵام لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە یانەی ڕیال مەدرید دۆڕا.ئەم وەرزە یەکەم وەرز بوو لە دوای ساڵانی ١٩٩٩-٢٠٠٠ (یەکەم وەرز دوای هەڵوەشاندنەوەی جامی براوەی جامی یەکێتی ئەوروپا) سێ پێشبڕکێی گەورەی یانە ئەوروپییەکان (یوفا چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپا لیگ, و خولی تازە دروستکراوی خولی کۆنفرانسی ئەورووپی ) ڕێکدەخرێن لەلایەن یوفا. هیچ گۆڕانکارییەک لە فۆرماتی چامپیۆنزلیگدا نەکرا، بەڵام ئەو تیپانەی لە قۆناغی سەرەتایی و قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنەکان دوورخرانەوە، ئێستا لەبری خولی ئەورووپا گواسترانەوە بۆ خولی کۆنفرانسی ئەورووپی. [٧] کەریم بێنزیما یاریزانی ڕیال مەدرید بە تۆمارکردنی ١٥ گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە وەک گۆڵکار دەستنیشانکرا.[٨]



سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «List of UEFA Champions League past winners: Year-by-year results». NBC Sports (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ UEFA.com (٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢). «Liverpool vs Real Madrid Champions League final match facts: Previous meetings, pedigree, links and trivia, latest news». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «UEFA Champions League Winners List». www.topendsports.com. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ UEFA.com. «Most titles | History | UEFA Champions League». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «Decisions from today's extraordinary UEFA Executive Committee meeting». UEFA.com. Union of European Football Associations. ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «UEFA competitions to resume in August». UEFA.com. Union of European Football Associations. 17 June 2020. لە ڕەسەنەکە لە 25 August 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە 17 June 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ «UEFA Executive Committee approves new club competition». UEFA. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  8. ^ «Champions Cup/Champions League Topscorers». www.rsssf.org. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]