دامەزراندن | ٢٧ - ٥ - ٢٠٢١ |
---|---|
ناوچە | ئەوروپا |
ژمارەی تیمەکان | ٣٢ تیم |
شیاو بۆ | خولی ئەورووپا |
کۆتا پاڵەوان | ئۆڵۆمپیاکۆس (یەکەم نازناو) |
ماڵپەڕی فەرمی | Official website |
خوولی کۆنفڕانسیی ئەوروپی - کۆنفڕەنس لیگ (بە کورتکراوەیی UECL) یەکێکە لە خوولەکانی ئەوروپا کە بە خولی کۆنفڕانسی یوفا ناودەبرێت ، پێشبڕکێیەکی ساڵانەیە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) دەکرێت هەموو ساڵێك.[١] ئەو یانانەی کە لە پلەکانی شەشەمین لە خوولی ووڵاتەکەیان لەو ساڵەدا کۆتایی پێ بێنن ڕاستەوخۆ سەردەکەون بۆ ئەم پاڵەوانێتییە ، ئەمە سێیەمین پاڵەوانێتیی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپایە لە دوای خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئەوروپا ، لە ئێستادا یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسـی یۆنانی براوەیه دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە فیۆڕنتینای ئیتاڵی بردەوە بۆ جاری یەکەم لە مێژوویدا
پاڵەوانێتییەکە بە پلەی سەرەکی لەلایەن تیمەکانی کۆمەڵەی ئەندامە پلە نزمەکانی یوفا پێشبڕکێ دەکرێن.[١] وەکو هەموو خوولەکانی تر ئەو تیمەی لە کاتی کۆتایی هاتنی خوولی وڵاتەکەیان لە مانگی ئایار (بێجگە لە تورکیا) لە پلەکانی خوار پێنجەمەوە ڕاستەوخۆ بەژداری دەکات براوەی پاڵەوانێتییەکە ڕاستەوخۆ بەژداری ئەکات لە وەرزی داهاتووی خوولی ئەوروپادا.[٢]خوولی کۆنفڕانسی ئەوروپی لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ دامەزرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان یووفا بە زیادکردنی پێشبڕکێیەکی پلە سێ لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە بیری لەوە کردەوە کە پاڵەوانێتییەکی ئاست نزم دەتوانێت وەک ئامرازێك بۆ پێدانی یانەکانی وڵاتانی ئەندام کە لە ئاستی نزمتری یوفان کاربکات بۆ ئەوەی پێشڕەوی بکەن لە دوور لابردنی ئاساییان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئەوروپی.[٣]لە ناوەڕاستی ساڵدا باسێك لە راگەیاندنەکاندا بڵاوبووەوە کە سەرچاوەکانی هەواڵ بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە پێشتر ڕێکەوتنێک کراوە بۆ ئەوەی پاڵەوانێتییەکە دەستپێبکات و قۆناغی کۆمەڵەکان لەو ٤٨ تیپەی یۆرۆپا لیگ دابەش بکرێت کە نیوەی خوارووی پێکهێنانی ناوکی ئەو ڕووداوە نوێ دەبێت. [٤]
لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا ، یوفا ڕایگەیاند کە پێشبڕکێکە – بە کاتی دەبێ لە ژێر ناوی "خوولی ئەوروپی ٢" یان تەنها "UEL2" ، وا بڕیاربوو وەک بەشێک لە خولی پێشبڕکێی سێ ساڵەی ٢٠٢١ - ٢٠٢٤ دەستپێبکات بەڵام گۆڕا ، یوفا ئەوەشی وت "کە پاڵەوانیەتییە نوێیەکە بۆ ئەوە دروست کراوە بۆ ئەوەی یانە ئاست نزمەکان زیاتر بەژداری بکەن"[٢]
لە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٩ دا ناوی فەرمی پێشبڕکێکە بە ناوی "خولی کۆنفرانسی یوفای ئەوروپا" ڕاگەیەندرا. [٥] لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ یوفا خەڵاتی پێشبڕکێ و ناسنامە و بڕاندی پاڵەوانێتییەکەی ئاشکرا کرد ، یەکەم یاری لە یارییەکانی خولی کۆنفڕانسی ئەوروپی لە بەرواری ٦ی تەمموزی ٢٠٢١ کە تیمەکانی مەستا ئیڤۆ ئیمێ کریست دژی سپاڕتاك تڕناڤا لە قۆناغی پاڵاوتنەکان بوون بۆ خوولەکە کرا.[٦]
هاوشێوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، لێهاتوویی بۆ خولی کۆنفرانسی ئەورووپا دابەش دەکرێت بۆ دوو ڕێڕەوی پاڵەوانەکان و ڕێڕەوی یۆرۆپالیگ ، ڕیزبەندی
ڕیزبەندی کۆمەڵەکە لەسەر بنەمای پەیمانەکانی یەکێتی یوفا بەکارهێنراوە بۆ دیاریکردنی ژمارەی تیمە بەشداربووەکان لەڕێڕەوی خولەکە بۆ هەر کۆمەڵەیەک:[٧]
هاوکێشەی خوولەکە بریتییە لە هەشت کۆمەڵە کە چوار تیپ دەبینێت بۆ هەر کۆمەڵەیەك بەدوایدا قۆناغی ١٦ و ٨ و قۆناغی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی و کۆتایی دێن. خولێکی یەکەمی زیادە ئەنجامدەدرێت پێش قۆناغی ١٦ لە نێوان تیپەکانی ڕیزبەندی پلەی دووەم لە کۆمەڵەکانیان و ئەو تیپانەی کە پلەی سێیەمیان هاوردووە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگدا کە ١٤١ یارییە بۆ ماوەی ١٥ هەفتەی یاری دەکەن بەبەژداری ٥٦ یانە.
براوەی پاڵەوانێتییەکە لە وەرزی داهاتوو مافی بەشداریکردنی لە خولی ئەورووپای دەبێت. یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە لە ڕۆژانی پێنجشەممەدا ئەنجام دەدرێن. [٢]
هەموو پشکەکان لەسەر گریمانەی یوفا کە هەر کۆمەڵەیەک یەک براوەی جامی ناوخۆیی وەک بەرزترین پلەی خۆی دیاری دەکات بۆ گەیشتن بەم پاڵەوانێتییە ، ئینگلتەرا نزمترین پلەی شیاوی خۆی تەرخان دەکات بۆ براوەکانی جامی ئی ئێف ئێل یان ئەگەر پێش ئێستا شیاو بێت بۆ چامپیۆنس لیگ یان خولی ئەوروپا یان پلەکانی شەشەمین یان حەوتەمین لە پریمەرلیگ.
تیمەکان لەم خولەدا چوونەژوورەوە | تیمەکان لە خولی پێشوو پێشڕەوی دەکەن | تیمەکان لە چامپیۆنس لیگەوە گواسترانەوە | تیمەکان لە خولی ئەورووپاوە گواسترانەوە | ||
---|---|---|---|---|---|
یەکەم خولی سەرەتایی
|
|
||||
خولی دووەمی پاڵاوتنەکان | پاڵەوانەکان (٢٠ تیم) |
|
|||
نا پاڵەوانەکان (٩٠ تیم) |
|
|
|||
خولی سێیەمی پاڵاوتنەکان | (١٠ تيم) پاڵەوانەکان |
|
|||
نا پاڵەوانەکان (٥٢ تیم) |
|
|
|||
قۆناغە یەکلاکەرەوەکان | پاڵەوانەکان (١٠ پاڵەوان ) |
|
| ||
نا پاڵەوان (٣٤ تیم) |
|
|
| ||
قۆناغی کۆمەڵەکان (٣٢ تیم) |
|
| |||
قۆناغی یەکلاکەرەوەکان (١٦ تیم) |
|
| |||
قۆناغی یەکلاکەرەوەکان (١٦ تیم) |
|
ژمارەیەک لە کۆمپانیا فرە نەتەوەکان سپۆنسەری ئەم پاڵەوانێتییە دەکەن ، کە هاوبەشیان لەگەڵ پاڵەوانێتیی خولی ئەورووپادا هەیە.
سپۆنسەرە سەرەکیەکانی پاڵەوانیەتیەکە بۆ خولی 2021-24 بریتین لە:
کۆمپانیای مۆلتن سپۆنسەرێکی لاوەکییە و تۆپی یاری فەرمی دابین دەکات.[١٤]
هاوشێوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و خولی ئەورووپا، ئەو خەڵاتەی کە یانەکان وەریگرتووە بەسەر پارەدانێکی جێگیردا دابەشکراوە لەسەر بنەمای بەشداری و ئەنجام و ئەو بڕە جیاوازانەی کە پشت بە بەهای بازاڕی تەلەفزیۆنەکەیان دەبەستن. [١٥]
بۆ وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بەشداری کۆمەڵەکان لە خولی کۆنفرانسی ئەورووپا بەبڕی ٢،٩٤٠،٠٠٠ یۆرۆ خەڵاتی بۆ تەرخانکراوە، یانەی براوە ٥٠٠ ھەزار یۆرۆ دەدات، وە یانەی یەکسان بوو ١٦٦ ھەزار یۆرۆ، ھەروەھا ھەر یەکێک لە پلە یەکەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان ٦٥٠ ھەزار یۆرۆ پاداشت دەکرێت وە ھەریەک لە پلە دووەکان ٣٢٥ ھەزار یۆرۆ،
ھەر یانەیێک بگات بە قۆناغی یەکلایکەرەوە دەبێتە ھۆی بەخشینی خەڵاتی زیاتر بەبڕی: ٣٠٠ ھەزار یۆرۆ: بۆ خولی ٣٢ (٢٤)، ٦٠٠ ھەزار یۆرۆی قۆناغی ١٦، یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ چارەگی کۆتایییەکان، وە دوو ملیۆن بۆ پێش کۆتایی، ئەوانەی گەیشتوون بە کۆتایی و دۆڕاون ٣ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن و براوەکان ٥ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن. [١٦]
هەروەها هەر پاڵەوانێکی ناوخۆیی بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان لە هەر خولێکی کۆتاییدا ٢٦٠ هەزار یۆرۆی زیاتر وەردەگرێت.
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (ئاب ٢٠٢١) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خولی کۆنفرانسی ئەورووپی تێدایە. |