خێزانی دۆناڵد ترامپ، بنەماڵەیەکی ناسراوی ئەمریکی چالاکن لە بواری خانووبەرە و بازرگانی و سیاسەتدا. ئەم بنەماڵەیە بنەچەیان ئەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانییەکان، وە ئێستا خێزانی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانن
- سێیەم هاوسەری دۆناڵد ترامپە، لەدیکبووی ٢٦ی ئاپریلی ١٩٧٠ لە نۆڤۆ مێستۆ, سلۆڤێنیا، یووگۆسلاڤیا (لە ڕۆژگاری ئێستادا سلۆڤێنیا). خانمێکی سلۆڤێنی-ئەمریکییە، پێشووتر مۆدێل بووە ئێستاش خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانە
- ترامپ پێنج منداڵی هەییە لە سێ هاوسەری جیاوازدا دۆناڵد ترامپ جوونیۆر، ئیڤانکا وە ئیرێک لەگەڵ ئیڤانا ترامپ، وە تیفانی لەگەڵ مارلا مێیپڵز، وە بارۆن لەگەڵ مێلانیا ترامپ.
- سێ منداڵە گەورەکەی دۆناڵد ترامپە لەگەڵ یەکەم هاوسەری ئیڤانا ترامپ، ڕۆڵیکی گەورەیان هەبوو لەگەڵ ترامپدا لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦.
- تاکە منداڵی دۆناڵد ترامپ و مارلا مێیپڵز، تیفانی کەم دیار بوو لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، چونکە سەرقاڵ بوو بۆ ئامادەبوون لە زانکۆی پێنسیلڤانیا.
- بارۆن ویلیام ترامپ لەدایکبووی ٢٠ی ئاداری ٢٠٠٦، بچووکترین منداڵی دۆناڵد ترامپ و یەکەم منداڵی مێلانیا ترامپە. بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی و سکۆتلەندی لە باوکییەوە وە لە دایکییەوە سلۆڤێنیاییە.
- دۆناڵد ترامپ هەشت نەوەی هەییە، کە پێنجیان هی دۆنن، وە سیانیشیان هی ئیڤانکان
نەژادی دۆناڵد ترامپ لە باوکییەوە ئەگەڕێتەوە بۆ کاڵستات دێیەکە لە پالاتینات، ئەڵمانیا. سەرناوی ترامپ لە سەدەی ١٧م تۆمارکراوە.
|
---|
هاوسەرەکان و مداڵەکان | |
---|
دایک و باوک وە خوشک و برا | |
---|