خەیاڵکردن بەو لێھاتوویییە دەوترێت کە بەبێ ئەوەی ھیچ پێدراوەیەکی دەمودەست لە ھەستەکانەوە بوونی ھەبێت (کە ھاندەر بێ بۆ زەین) لە زەیندا شتی تازە بێتە بەرھەم یا بە لاساییکردنەوە دروست بێت. بەو شتە کە بەم چەشنە لە زەیندا دروست بووە دەوترێت خەیاڵ. ھەروەھا، ئەوەش وتراوە کە خەیاڵکردن پێکھاتن و شێوەگرتنی بەسەرھاتێکە لە ناو زەیندا کە لەوانەیە بەسەرھاتەکانی ڕابردوو کە بەڕوونی لە بیردا ماونەتەوە خولقاندبێتیانەوە، یان ئەوەی کە زەین خۆی بەتەواوی دای ھێنابێت.[١]
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەیاڵ تێدایە. |