دارستانی ھەڕەمەکی یا دارستانی بەھەڵکەوت (بە ئینگلیزی: Random forest) ئەلگۆریتمێکی فێرکاریی مەکینەیە کە لەسەر بنەمای ئەلگۆریتمی درەختی بڕیار دروست دەبێت. ئەم ئەلگۆریتمە زۆربەی کات کارایییەکی باشتری لە درەختی بڕیار ھەیە.[١][٢]
یەکەم کەس کە یەکەم نموونەکانی دارستانی بەھەڵکەوتی پێشکەش کرد تین کام ھۆ بوو کە لە ساڵی ١٩٩٥ەوە لەسەر ئەم بابەتە کاری دەکرد.[٣] ھەروەھا کارەکانی کەسانی وەک لیۆ بریمەن ئەم ئەلگۆریتمەی تەواو پێش خست.
بە کورتی ئەلگۆریتمی دارستانی ھەڕەمەکی دراوەی فێربوون بە شێوەیەکی بەھەڵکەوت یا ھەڕەمەکی دەکات بە n بەشەوە. ئینجا بۆ ھەر بەشێک درەختێکی بڕیار فێر دەبێت، واتە n درەخت بەرھەم دێنێت. بۆ پۆلبەندیی ھەر نموونەیەکی تازە لە ناو ئەو n درەختەدا دەنگدانێک بەڕێوە دەبات و دەنگی زۆرینە ھەڵدەبژێرێت.[١][٤]
{{cite web}}
: نرخی |ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دارستانی بەڕێکەوت تێدایە. |