دژە ئەندرۆجینەکان یان بلۆکەری تێستۆستێرۆن (بە ئینگلیزی: Antiandrogen) جۆرێکی دەرمانن کە ڕێگە لە کاریگەری ئەندرۆجینەکان دەگرن وەکوو تێستۆستێرۆن و دیھایدرۆتێستۆستیرۆن (دی ھێچ تی) کە چالاکی خۆیان بکەن لەناو جەستەدا، دژە ئەندرۆجینەکان چالاکی خۆیان دەکەن لە ڕێگەی شکاندنەوە و بلۆکردنی وەرگرەکانی ئەندرۆجین و سەردەکەون بەسەر گەشەی ئەندرۆجینەکان[ ١] [ ٢] [ ٣] [ ٤] [ ٥]
چەن پێکھاتەیەک کە لە سرووشتدا ھەیە بڕوا دەکرێت ھەمان کاریگەری دەرمانە کیمیاییەکانی پزیشکی ھەبێت:
ڕووەکی (بلميط منشاري - Serenoa) بڕوا دەکرێت کاریگەرییەکی نایابی دژە ئەندرۆجینی ھەبێت لەبەر ئەوەی تیابووی ماددەی فایتۆئیستێرۆلە (phytoesterol)[ ٦]
ڕووەکی (إرثد - Chaste Tree) بۆ چارەسەری بالانسکردن و ڕێکخستنەوەی ھۆرمۆن بەکارھاتووە [ ٦]
ڕووەکی (أقتى عنقودية - black cohosh) چارەسەرێکی بەرچاوی ھەیە بۆ ئافرەتان و پیاوان، ھاوکاری ئافرەتان دەکات لە شێرپەنجەی مەمک و پیاوان لە شێرپەنجەی پڕۆستات،[ ٦]
ھەرچۆنێک بێت لەدەستدانی بەرچاوی ئەندرۆجینەکان، کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ[ ٧] [ ٨] [ ٩] ئافرەتان پێویستیان بە ڕێژەیەکی دیاریکراوی تێستۆستێرۆن ھەیە، وە پیاوانیش پێویستیان بە ڕێژەیەکی دیاریکراوی ئێسترۆجین ھەیە، بۆ تەندروستییەکی باشتر.[ ١٠] [ ١١] [ ١٢] [ ١٣] چەن ھۆرمۆنەکانت بالانس بن ئەوەنە باشتر جەستەت کاردەکات، بەشێوەیەکی فیزیکی، دەروونی، ھەست و سۆزی، [ژێدەر پێویستە ]
^ Mowszowicz I (1989). "Antiandrogens. Mechanisms and paradoxical effects". Ann. Endocrinol . Paris. 50 (3): 50(3):189–99. PMID 2530930 .
سەرچاوەی میکانزم و کاریگەرییەکانی دژە ئەندرۆجینەکان
^ Brueggemeier, Robert W. (2006). "Sex Hormones (Male): Analogs and Antagonists". Encyclopedia of Molecular Cell Biology and Molecular Medicine . doi:10.1002/3527600906.mcb.200500066 . ISBN 3527600906 .
^ ڤیدیۆیەک ،لەسەر ئەوەی وەرگرەکان چۆن کاردەکەن؟ ، کەناڵی {pharmedutainment}
^ ڤیدیۆ ، جۆرەکانی وەرگرەکانی دەرمان ، کەناڵی Elsevier India ، ٥ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧
^ ڤیدیۆ ، ڕوونکردنەوە ، وەرگر چۆن کاردەکات ؟ ، چالاکاری وەرگر و دژە چالاکری چۆنن؟ ،کەناڵی {Interactive Biology} ، ١٨ ی کانونی دووەمی ٢٠١١
^ ئ ا ب Grant, Paul; Ramasamy, Shamin (2012). "An Update on Plant Derived Anti-Androgens" . International Journal of Endocrinology and Metabolism . 10 (2): 497–502. doi :10.5812/ijem.3644 . ISSN 1726-913X . PMC 3693613 . PMID 23843810 .
^ «Overview» . HealthyWomen (بە ئینگلیزی). 2009-09-16. لە 2021-07-28 ھێنراوە .
^ «Androgen Deficiency - an overview | ScienceDirect Topics» . www.sciencedirect.com . لە 2021-07-28 ھێنراوە .
^ Swerdloff, R S; Wang, C (1993-11). "Androgen deficiency and aging in men" . Western Journal of Medicine . 159 (5): 579–585. ISSN 0093-0415 . PMC 1022348 . PMID 8279155 .
^ «Emphasizing the Importance of Hormone Balance» . Explore Rexburg (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2018-01-23. لە 2021-07-28 ھێنراوە .
^ «Estrogen in men: Symptoms of high and low levels, and more» . www.medicalnewstoday.com (بە ئینگلیزی). 2020-11-09. لە 2021-07-28 ھێنراوە .
^ «Low estrogen: Causes, effects, and treatment options» . www.medicalnewstoday.com (بە ئینگلیزی). 2018-02-27. لە 2021-07-28 ھێنراوە .
^ Schulster, Michael; Bernie, Aaron M.; Ramasamy, Ranjith (2016-05). "The role of estradiol in male reproductive function" . Asian Journal of Andrology . 18 (3): 435–440. doi :10.4103/1008-682X.173932 . ISSN 1745-7262 . PMC 4854098 . PMID 26908066 .
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دژەئەندرۆجین تێدایە.