دکتۆر ڕۆمانتیک | |
---|---|
ھەروەھا ناسراوە بە | دکتۆرە ڕۆمانتیک پزیشکی ڕۆمانسی |
جۆر | ڕۆمانسی،پزیشکی،میلۆدراما |
نووسراوە لەلایەن | کانگ ئیون-کیونگ لیم هی-مین |
دەرھێنراوە لەلایەن | یو ئین-شیک
پارک سوو-جین لی گیل بۆک کانگ بۆسیونگ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | کۆریای باشوور |
زمان(ەکان) | کۆری |
ژمارەی وەرزەکان | سێ وەرز |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٥٢ |
پەخش | |
کەناڵی فەرمی | SBS tv |
Original airing | ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ |
دکتۆر ڕۆمانتیک[١] (بە کۆری: 낭만닥터)[٢] یان پزیشکی ڕۆمانسی زنجیرە درامایەکی ڕۆمانسی،پزیشکی،میلۆدرامای کۆریە لە ٧ی تشرینی دوەمی ساڵی ٢٠١٦ز بۆ یەکەمین جار لە کەناڵی SBS tv[٣] ی کۆریەوە پەخشکرا. دراماکە لە سێ وەرز پێکدێ وەرزی یەکەمی لە ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ تا ١٦ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ بەردەوام بوو، وەرزی دووەمی لە ٦ی کانونی دوەمی ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٥ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام بوو، وەرزی سێیەم لە ٢٨ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ تا ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ بەردەوام بوو. ئەکتەرە سەرەکییەکانی دراما لە وەرزی یەکەم بریتی بوون لە هان سوک-کیو[٤] (کیم سا-بو) و یو یۆن-سیۆک[٥] (کانگ دۆنگ-جۆ) و سیۆ هیۆن-جین (یۆن سیۆ-جۆنگ) و یانگ سێ-جۆنگ (دۆ ئین-بۆم) لە وەرزی دووەم هان سوک-کیو (مامۆستا کیم) و لی سەنگ-کیو (چا یون-جای)[٦][٧] و ئان هیۆ-سیۆپ (سیۆ وو-جین)[٨][٩].
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دکتۆر ڕۆمانتیک تێدایە. |