زەڕینە یەکێک لە شارۆچکەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە لە تەنیشتی شاری دیواندەرە ھەڵکەوتووە. زەڕینە یەکێک لە بەرزترین شوێنەکانی کوردستانە و زستانێکی زۆر سارد و سەختی ھەیە. ھەندێک سەرچاوە پێیان وایە کە ھۆکاری لێنانی ناوی زەڕینە لەم باژارۆکە خاکی زێڕئاسا و بەنرخی ئەم ناوچەیە. بژیوی زۆربەی دانیشتوانی زەڕینە و دەورووبەری لە کشتوکاڵ دابین دەکرێت. خەڵکی ئەم شارە کوردن و بە زمانی کوردی دەدوێن.[١]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |