سوپای نیشتیمانیی سووریا | |
---|---|
الجيش الوطني السوري بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی سووریا | |
ساڵانی چالاکیی | ۲۰۱۷ - تاوەکوو ئێستا |
شوێنگەسەرەکییەکان | ئەعزاز، پارێزگای حەلەب |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | باکووری سووریا |
ھێز | ٨٠٬٠٠٠–١٠٠٬٠٠٠ (دوای یەکگرتن لەگەڵ NLF)[١] |
ھاوپەیمانان | تورکیا ئازەربایجان پەڕگە:Flag of Hayat Tahrir al-Sham.svg ھەییەی تەحریر شام (ھەندێک جار) |
دوژمنان | سووریا دەوڵەتی ئیسلامی پەڕگە:Flag of Hayat Tahrir al-Sham.svg ھەییەی تەحریر شام(ھەندێک جار)[٢][٣][٤] |
جەنگەکان/شەڕەکان | شەڕی ناوخۆیی سووریا[٥]
Libyan Civil War (2014–2020)[٦]
|
سوپای نیشتیمانیی سووریا بە سوپای ئازادی سووریا ناسراوە، کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیی دەکرێت، فراکسیۆنێکی ئۆپۆزسیۆنیی سووریایە لە ساڵی ٢٠١٧ پێکھاتووە، سوپای نیشتیمانیی سووریا دژی سوپای سووریا، ھێزەکانی بەرگریی نەتەوەییی سووریا، ڕووسیا، ئەرمینیا، یەپەگە، ھێزەکانی سووریای دیموکرات، و گرووپەکانی تری لایەنگری ئەسەد شەڕ دەکەن.[٨][٩] سوپای نیشتیمانی سووریا، لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی تورکیاوە پشتیوانی لێ دەکرێت. ھێزە چەکدارەکانی تورکیا چەک و مەشق و شێوازی دیکەی پشتیوانی دەدەن بە سوپای نیشتیمانیی سووریا.[١٠]
چەکدارانی گرووپی سوڵتان موراد لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٦ دوای گرتنی جەرابلوس کە لەژێر کونترۆڵی داعش دا بوو، وێنەی خۆیان بڵاوکردەوە کە چوار دیلی یەپەگە ئەشکەنجە دەدەن.[١١][١٢]
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٧دا ڕایگەیاند کە یاخیبووان ٥٥ ھاووڵاتیی مەدەنی کوردیان ڕفاندووە و سەدان کەسی ئێزیدییان لە باکووری حەلەب ئاوارە کردووە.[١٣]
چەندین حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (SOHR) تۆمارکراوە.[١٤]بە گوێرەی سەرچاوە کوردییەکان، سیاسەتمەداری ناوخۆیی کورد ھەڤرین خەلەف لە نزیک قامیشلۆ لەلایەن سوپای نیشتیمانی سووریاوە لە سێدارە دراوە، دواتر کوژرانی لەلایەن ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ پشتڕاست کرایەوە.[١٥]ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە درێژەدا ڕای گەیاند کە لانیکەم ٩ ھاووڵاتی مەدەنی لەلایەن سەربازە یاخیبووەکانەوە لە سێدارە دراون.[١٦]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-date=
/ |archive-url=
timestamp mismatch; 2016-09-15 suggested (یارمەتی)
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوپای نیشتیمانیی سووریا تێدایە. |