سوپەرسێڵ

سوپەڕسێڵ
تایبەتی
پیشەسازیکایەی مۆبایل
بارەگاھێلسینکی، فینلاند
کەسایەتییە سەرەکییەکان
ئیلکا پانێن
بەرھەمەکانکلاش ئۆف کلانس
ھەی دەی
بووم بیچ
ژمارەی کارمەندان
٢١٣ (٢٠١٦)
وێبگەسوپەڕسێڵ

سوپەڕسێڵ (بە ئینگلیزی: Supercell) کۆمپانیایەکی گەشەپێدەری کایەی مۆبایلە، کە لە مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٠دا لە ھێلسینکیی پایتەختی فینلاند دامەزراوە. یەکەم دەرکەوتنی لە کایەیەکی نێو وێبگە بوو بە ناوی gunshine.net، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە، دواتر سوپەڕسێڵ دەستی کرد بە گەشەپێدانی کایە بۆ مۆبایل.لەو کاتەوە تا ئێستا کۆمپانیاکە پێنج کایەی بڵاوکردووەتەوە بۆ مۆبایل ئەوانیش: ھەی دەی، کڵاش ئۆف کڵانس، بووم بیچ، کڵاش ڕۆیاڵ و بڕاوڵ ستارس. ھەموو کایەکان بەخۆڕایی بەردەستن ھەروەھا سەرکەوتووبوونە. لە ساڵی ٢٠١٣دا داھاتی یەکەم دوو کایە بریتی بووە لە ٢٫٤ میلیۆن $ لە ڕۆژێک.

سوپەڕسێڵ ئۆفیسی تایبەتی ھەیە لە شارەکانی تۆکیۆ، پێکەن، سان فرانسیسکۆ، و سیئۆل.

کایەکان

[دەستکاری]
ناو ساڵ دۆخ پێناسە
گەنشاین. نێت ٢٠١١ بەردەست نییە یەکەم کایەی سوپەڕسێڵ کە تەنیا بۆ مۆبایل نەبوو. کایەیەکی وێبگە بوو لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە.[١]لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ سێرڤەری کایەکە ڕاگیرا[٢]
پێتس ڤێرسس ئۆرکس ٢٠١٢ بەردەست نییە یەکەم کایەی سوپەڕسێڵ کە دادەبەزێنرا سەر مۆبایل. بۆ چەند مانگێک بەردەست بوو لە ساڵی ٢٠١٢.[٣]
باتڵ بەدیس ٢٠١٢ بەردەست نییە دووەم کایەی سوپەڕسێڵ بۆ مۆبایل بۆ ژمارەیەک وڵات بەردەست بوو لە ساڵی ٢٠١٢، بەڵام لە ھەمان ساڵدا سڕدرایەوە.[٤]
ھەی دەی ٢٠١٢ بەردەستە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە بۆ ئای ئۆ ئێس دواتر لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید.
کڵاش ئۆف کڵانس ٢٠١٢ بەردەستە لە ٢ی ئابی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە بۆ ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس و ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ بۆ ئەندرۆید. کایەیەکی ستراتیژی ئۆنڵاینە گەیمەرانی بەرگری بنیاد دەنێن و سەرباز ئامادە دەکەن بۆ ھێرشکردنە سەر گەیمەرانی تر، ئەم کایەیە یەکێک بووە لە باشترین کایەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس تاکو ئێستاش. ھەروەھا نمرەی باشی بەدەست ھێناوە لەسەر ئاستی جیھان. ٩/١٠ لەلایەن پۆکێت گەیمەر و ٤٫٥/٥ ئەستێرە لە لایەن گەیم زیبۆ.
بوم بیچ ٢٠١٤ بەردەستە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٤ بڵاو کرایەوە بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.[٥]
سپوکی پۆپ ٢٠١٤ بەردەست نییە لە ستۆرەکانی وڵاتی کەنەدا بەردەست بوو بۆ مۆبایل، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە پاشان لە ئازاری ٢٠١٥ سڕدرایەوە.[٦]
سماش لاند ٢٠١٥ بەردەست نییە لە ١ی نیسانی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە بۆ ھەردوو وڵاتی کەنەدا و ئوسترالیا.[٧]
کڵاش ڕۆیاڵ ٢٠١٦ بەردەستە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ دزەی پێکرا بۆ ئای ئۆ ئێس پاشان لە ١٦ی شوبات ٢٠١٦ سوپەڕسێڵ بڵاویکردەوە بۆ ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس و پاشان دزەی پێکرا بۆ ئەندرۆید لە وڵاتەکانی کەنەدا، ھۆنگ کۆنگ. ئوسترالیا، سوید، نەرویج، دانیمارک، ئایسلەندا، فینلاند و نیوزلاند، دواتر لە ٢ی ئازاری ٢٠١٦ کڵاش ڕۆیاڵ بوو بە کایەیەکی جیھانی کە بەردەست بوو بۆ ھەردوو سیستەمی ئەندڕۆید و ئای ئۆ ئێس.[٨]
بڕاول ستارس ٢٠١٧ بەردەستە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ڤیدیۆیەکی کایەکەی بڵاوکردەوە. دواتر لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەست بوو لە ئەپستۆری کەنەدا. پاشان لە ئەپستۆری فینلاند، سوید و نەرویج بەدەست بوو لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. پاشان ھەمان وەشان بڵاوکرایەوە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە کەنەدا، فینلاند، سوید، نەرویج و دانیمارک. دواتر لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ کرا بە کایەیەکی جیھانی.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Supercell Combines The Very Best In Finnish Gaming». ArcticStartup. February 16, 2011. لە January 16, 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Zombies Online/Gunshine.net Shutdown notice». Gunshine.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 8 April 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  3. ^ «What is Supercell's strategy with Boom Beach?». Mobile Dev Memo. 6 January 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 8 April 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  4. ^ «Epäonnistumistakin voi juhlia - Hittipeliyhtiö Supercell hautasi floppinsa samppanjalla». Talouselämä (بە Finnish). Talentum. 29 November 2012. لە ڕەسەنەکە لە 13 April 2015 ئەرشیڤ کراوە. لە 8 April 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ١٣ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ «Boom Beach is one of the most popular game on Google Play Store». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  6. ^ «Supercell Cancels Spooky Pop». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  7. ^ «Clash of Clans Maker Supercell soft-Launches 'Smash Land' in Canada». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  8. ^ Clash Royale Soft Launch Announcement ١٤ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. January 4, 2016
  9. ^ https://www.reddit.com/r/Brawlstars/comments/7qzen5/ama_ask_the_brawl_stars_dev_team_anything/?st=JFLIDF1Q&sh=f1a418a9