سەبەربیکۆن

سەبەربیکۆن
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرجۆرج کلونی
بەرھەمھێنەر
  • جۆرج کلونی
  • گرانت ھێسلۆڤ
  • جۆوێڵ سیلڤەر
  • تێدی شۆرزمان
نووسەر
  • جۆوێڵ کۆون
    ئیثەن کۆون
  • جۆرج کلونی
  • گرابت ھێسلۆڤ
ئەکتەران
مۆسیقائەلێکساندر دێسپلات
وێنەگری سینەماییڕۆبێرت ئێلسویت
مۆنتاژستیفن میریۆن
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەپاراماونت پیکچەرز
دەرچوون
  • ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (2017-09-02) (ڤێنیس)
  • ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-27) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠٥ خولەک[٣]
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون$٢٥ ملیۆن[٤]
داھات$١٢٫٨ ملیۆن[٥][٦]

سەبەربیکۆن (بە ئینگلیزی: Suburbicon) فیلمێکی کۆمێدیای ڕەشی ئەمریکیی ٢٠١٧یە[٧] لە نووسین و دەرھێنانی جۆرج کلونی، و لە پاڵپشتی نووسینی برایانی کۆون و گرانت ھێسلۆڤ.[٨] فیلمەکە لە ڕۆڵگێڕانی مات دەیمن، جولیان موور، نۆوا جوپ، ئۆسکار ئایزەکە، و باسی باوکێکی بێکێشە دەکات لە ١٩٥٩دا کە دەبێت ڕووبەڕووی شەیتانەکانی ببێتەوە دوای ئەوەی ھێرشدەکرێتە سەر ماڵێکی گەڕەکەکە. بە کەمی لەسەر ڕووداوێکی ١٩٥٧ لە لێڤیتاون، پێنسلڤەینیا وەرگیراوە، کە خێزانێکی ڕەشپێست دەچنە گەڕەکێکی تەواو سپیپێستەوە، کە دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی ڕەگەزپەرستی و توندوتیژی دژی خێزانەکە.[٩][١٠]

زۆربەی وێنەگرتنەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە لۆس ئانجلەس دەستیپێکرد. سەبەربیکۆن لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی ٧٤ەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس پریمییەرکرا لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧،[١١] دواتر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆی ٢٠١٧ پەخشکرا، و لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە تەواوی سینەماکانی ئەمریکا بڵاوبۆوە.[١٢] ڕەخنەی تێکەڵی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگرانەوە و ڕەخنەی لێگیرا بەھۆی چیرۆکەکەیەوە، و تەنھا $١٢ ملیۆنی کۆکردەوەە بۆکس ئۆفیس بەرامبەر بودجەی $٢٥ ملیۆن.[١٣]

چیرۆک

[دەستکاری]

لە ١٩٥٩دا، گەڕەکە ئاشتی و سپیپێستەکەی سەبەربیکۆن دەکەوێتە لەرزە بەھۆی ھاتنی خێزانێکی ئەفریقی-ئەمریکی، مایەرسەکان.

گاردنەر لۆج، کە پیاوێکی دڵخۆش و بێکێشەی خێزانەکەیە، لەگەڵ ڕۆزی ژنی کە ئیفلیجە، نیکی کوڕیان و مارگرێتی خوشکی دووانەی ڕۆزدا لە سەربەربیکۆن دەژیێت. شەوێک، دوو دز، بە ناوی سلۆون و لویس، ماڵەکەی لۆج دەبڕن، و ھەموو خێزانەکە دەبەستنەوە و ڕۆز دەکوژن بە زۆر پێدانی کلۆرۆفۆرم. مارگرێت دێتە ماڵەکەوە تا نیکی بەخێوبکات. زوو دوای مردنی خوشکەکەی، مارگرێت خۆی وەک ڕۆز لێدەکات، بە ڕەنگکردنی قژی بە زەرد و کردنی سێکس لەگەڵ گاردنەردا.

خێزانی لۆج لەلایەن پۆلیسەوە بانگدەکرێن بۆ بنکەی پۆلیس بۆ ناسینەوەی سلۆون و لویس، بەڵام ھەردوو گاردنەر و مارگرێت دەڵێن کە پیاوە ھەڵەکانیان گرتووە، ھەرچەندە نیکی ئەوە دەناسێتەوە کە دایکی کوشتووە. زوو دوای ئەوە، سلۆون دەچێتە شوێن کارەکەی گاردنەر و داوای ئەو پارەیە دەکات کە قەرزداری ئەوە تا ھی لویس بداتەوە – کە پارەی کوشتنەکەی ڕۆزە. کاتێک گاردنەر پارەکە نادات، سلۆون و لویس پلاندادەنێن بۆ چوون بۆ ماڵەکەی و کوشتنی نیکی و مارگرێت.

کاتێک ناکۆکییەکان زیاد دەکەن لە نێوان نیشتەجێکانی سەبەربیکۆن و دراوسێ نوێیە ئەفریقی-ئەمریکییەکەیان، کارمەندی بیمەکان بەد کووپەر ڕۆژێک دێت کە گاردنەر لە ماڵ نییە و چەند پرسیارێک لە مارگرێت دەکات، کە بۆ پاککردنەوەی ئاڵا سوورەکانی وەرگرتنی بیمەکان دەگەڕێت کە لەسەر ڕۆز و گاردنەر دوای مردنی کراوە. کووپەر بە مارگرێت دەڵێت کە گومانی ھەیە گاردنەر خۆی ڕۆزی کوشتبێت بۆ بردنی موڵک و سامانەکانی، و مارگرێت کووپەر دەردەکات لە ماڵەکە.

لەو شەوەدا، کە خۆپیشاندانێکی گەورە لە ماڵی نیشتەجێ نوێیە ئەفریقی-ئەمریکییەکان دەبێت بە شەڕ و ھەرا، کووپەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕوو قسە لەگەڵ گاردنەردا بکات. بە گاردنەر دەڵێت کە سروشتی ساختەکاریی بیمەکەی ئەو و مارگرێت دەزانێت و ھەوڵدەدات شانتاژیان بکات بە دانی تەواوی سامانەکەیان تا بە کەس نەڵێت. مارگرێت قاوەکەی کووپەر ژەھراوی دەکات بە ئەلکالیی، و گاردنەر بە شیشی ئاگردانەکە دەیکوژێت. گاردنەر دەڕوات تا لاشەکەی بشارێتەوە، لەکاتێکدا سلۆون بەدوایەوەیەتی.

مارگرێت ھەوڵدەدات ژەھر بدات بە نیکی لە ساندویچ و شیرێکدا دوای ئەوەی بە نھێنی گوێی لە گفتوگۆکەی ئەو و کووپەر بووە و پەیوەندی بە خاڵی، میچ، کردووە بۆ یارمەتی. نیکیی گوماندەکات و ساندویچەکە ناخوات، لەکاتێکدا مارگرێت خەریکە شکست دەھێنێت، لویس دەگات و دەیخنێکێنێت پێش ئەوەی بچێتە سەرەوە بۆ نیکی. میچ دەگات و نیکی ڕزگاردەکات بە تەقەکردن لە لویس. میچ دەمانچەکە دەداتە نیکی و لە دۆڵابی جلەکاندا دەیشارێتەوە پێش ئەوەی بمرێت بەھۆی برینێکەوە کە لویس لێیداوە.

لە گەڕانەوە بۆ ماڵەوەدا دوای شاردنەوەی لاشەکەی کووپەر، گاردنەر لەدەست سلۆون ڕادەکات، کە لەپڕ لۆرییەک لێیدەدات. کە دەگاتە ماڵەوە، لاشەکانی مارگرێت، میچ، و لویس دەدۆزێتەوە، و نیکی لە دۆڵابی جلەکە دەردێنێت. دوو ھەڵبژاردە دەداتە نیکی: دەتوانێت بە پلانێک پارەی وەرگرتنی بیمەکە ببات و ڕابکات بۆ ئارووبا، یان گاردبەر دەیکوژێت و بەسەر سلۆون و لویسیدا دەھێنێت.

بەیانی دواتر، گاردنەر مردووە، بەھۆی خواردنی ساندویچ و شیرە ژەھراوییەکەی مارگرێت کە بۆ نیکیی دروستکردبوو. نیکی ھێمنانە دەڕواتە دەرەوە تا یاری لەگەڵ ئاندی، کوڕی خێزانە ئەفریقی-ئەمریکییەکەی دراوسێیاندا بکات، دوای ئەوەی خێزانەکەی پاشماوەکانی شەڕەکەی شەوی ڕابردوویان پاککردووەتەوە.

  • مات دەیمن لە ڕۆڵی گاردنەر لۆج، باوکی نیکی
  • جولیان موور لە ڕۆڵی ڕۆز و مارگرێت
  • نۆوا جوپ لە ڕۆڵی نیکی لۆج، کوڕەکەی گاردنەر
  • ئۆسکار لە ڕۆڵی بەد کووپەر، لێکۆڵەری وەرگرتنی بیمەکان
  • گرێن فلێشلەر لە ڕۆڵی ئایرا سلۆون، بکوژێک
  • ئالێکس ھاسڵ لە ڕۆڵی لویس، ھاوکاری سلۆون
  • مێگان فێرگسن لە ڕۆڵی جون
  • جاک کۆنلی لە ڕۆڵی ھایتاوەر
  • گاری باسارابا لە ڕۆڵی خاڵە میچ
  • مایکڵ دی. کۆھن لە ڕۆڵی سترێچ
  • کاریما وێستبرووک لە ڕۆڵی خاتوو مایەرس
  • لیث برووک لە ڕۆڵی بەڕێز مایەرس
  • تۆنی ئێسپینۆسا لە ڕۆڵی ئاندی مایەرس

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

بە قسەی بەرھەمھێنەر جۆو سیلڤەر، جۆوێڵ و ئیثەن کۆون لە ڕاستیدا سیناریۆی سەبەربیکۆنیان لە ١٩٨٦دا نووسیوە، زوو دوای بڵاوبوونەی فیلمەکەیان Blood Simple.[١٤] لە ٢٠٠٥دا، ڕاپۆرتکرا کە جۆرج کلونی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و سەبەربیکۆن دەردەھێنێت، و لەکاتێکدا برایانی کۆون بەرھەمی دەھێنن.[١٥]

فیلمەکە دوای دە ساڵ دروستکرا، بە تێکەڵکردنی دوو سیناریۆی ناپەیوەست،[١٠] یەکێکیان فیلمێکی تاوانکاری بوو لە نووسینی کۆونەکان، و ئەوی تریش درامییەکی مێژوویی بوو کە باسی چیرۆکی ڕاستەقینەی خێزانی مایەرسی دەرکرد، کە تاکە خێزانی ڕەشپێست بوون لە لێڤیتتاون، پێنسیلڤانیای سپیپێستدا کە ڕووبەرووی توندوتیژی و ئازاردانە ڕەگەزپەرستییەکانی دراوسێکانیان دەبوونەوە.[٩] لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥دا، مات دەیمن، جولیان موور، جۆش برۆلین ھاتنە ناو کاستەکەوە؛[١٦] ئۆسکار ئایزەک و ودی ھارێلسن دواتر ھاتنە ناوی.[١٧] لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦دا، نۆوا جوپ لە ڕۆڵی کوڕەکەی دەیمن و گلێن فلێشلەر لە ڕۆڵی بکوژێک بەشدارییان کرد.[١٨]

لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦دا، ھارێلسن لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە ناتوانێت لە فیلمەکەدا بێت بەھۆی نەگونجانی کاتەوە.[١٩] لە ئابی ٢٠١٧دا، ڕاپۆرتکرا کە برۆلین بڕدراوە لە کۆتا مۆنتاژی فیلمەکەدا.[٢٠]

وێنەگرتنی سەبەربیکۆن لە فۆلێرتن دەستیپێکرد، ٣٠ میل لە باشووری لۆس ئانجلەس، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.[٢١] ئەلێکساندر دێسپلات سکۆری فیلمەکەی داناوە.[٢٢]

بڵاوبوونەوە

[دەستکاری]

پاراماونت پیکچەرز فیلمەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا بڵاوکردەوە.[٢٣]

ھۆم میدیا

[دەستکاری]

سەبەربیکۆن لەسەر دیجیتاڵ ئێچ دی لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، و لەسەر بلوڕەی و دی ڤی دی لە ٦ی شوباتی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.[٢٤]

پێشوازیکردن

[دەستکاری]

بۆکس ئۆفیس

[دەستکاری]

سەبەربیکۆن $٥٫٨ ملیۆنی لە ئەمریکا و کەنەدا کۆکردەوە، و $٤٫٥ ملیۆن لە ناوچەکانی تر، بە کۆی $١٠٫٢ لە جیھاندا بەرامبەر $٢٥ ملیۆنی بودجەی بەرھەمھێنان.[٥]

لە ئەمریکا و کەنەدا، سەبەربیکۆن لەگەڵ Thank You for Your Service و جیگسۆدا بڵاوکرایەوە، و وا دانرابوو کە $٨ ملیۆن لە ھەفتەی یەکەمی پەخش لە ٢٬٠٤٦ سینەمادا کۆبکاتەوە.[٢٥] ھەرچۆنێک بێت، دوای کۆکردنەوەی $١٫١ ملیۆن لە ڕۆژی یەکەمدا، خەمڵاندنەکانی ھەفتەی یەکەم کەمبوونەوە بۆ $٣ ملیۆن. بە کۆکردنەوەی $٢٫٨ ملیۆن کۆتایی ھات، بە تەواوکردنی پلەی نۆیەم لە بۆکس ئۆفیسدا. کۆتایی ھەفتەکە بە کەمداھاتترین کاری دەرھێنانی کلونی، و پیشەی نواندنی مات دەیمنی دانا، و بووە ٣٢ەم لە خراپترین ھەفتەی یەکەمی فیلم کە لە زیاتر لە ٢٬٠٠٠ سینەمادا پەخشکرابێت.[٢٦] لە %٥٩ی دابەزی لە کۆتایی ھەفتەی دووەمیدا بۆ $١٫٢ ملیۆن، بە تەواوکردنی ١٣یەم لە بۆکس ئۆفیسدا.[٢٧]

بیروڕای ڕەخنەگران

[دەستکاری]

لە وێبسایتی ڕاتن تۆمەیتۆز، ھەڵسەنگاندنی قایلکەرانەی %٢٨ی ھەیە لەسەر ٢٥٠ پێداچوونەوە، بە کۆی ھەڵسەنگاندنی ٤٫٩٤/١٠. کورتەی ڕەخنەگرانی وێبسایتەکە دەڵێت، «بەھەڵەچوونێکی نائومێدانەیە بۆ دەرھێنەر جۆرج کلونی، سەبەربیکۆن ھەوڵدەدات تەنزی کۆمەڵایەتی و لێکدانەوەی ڕەگەزپەرستی و نھێنیی کوشتن بە یەکدا بدات — کە بە تێکدانی ھەرسێکیان تەوادەبێت.»[٢٨] لە مێتاکریتیک، کە ھەڵسەنگاندنی ئاساییکراو بۆ پێداچوونەوەکان دادەنێت، فیلمەکە خاڵی گشتیی ٤٢ی لە ١٠٠ وەرگرتووە، لەسەر ڕای ٤٩ ڕەخنەگر، کە بە «پێداچوونەوەی تێکەڵ یان گشتی» دێت.[٢٩] ئەو بینەرانەی کە لەلایەن سینەماسکۆرەوە پۆلکرابوون، پلەی گشتی «D-» ی دا بە فیلمەکە لە پلەی A+ تا F.[٢٦]

دەیڤد ڕوونی لە ھۆلیوود ڕیپۆرتەر نووسیویوتی: «سەبەربیکۆن زۆر زەق دیارە لە باسە تەنزئامێزەکەی سەبارەت بە مۆراڵێتیی گوماناوی و نایەکسانیی کۆمەڵایەتی لە پشت پیشاندانە تەواو ڕوونەکەی ژیانی دوای جەنگی ئەمریکییەوە، ھەرچەندە بۆ سەیرکردن دەشێت، و باشتربوونێکی ترە بۆ کلونی لە کۆتا کاری دەرھێنانیدا.»[٣٠]

خەڵاتەکان

[دەستکاری]
خەڵات ڕێکەوت پۆل پاڵێوراوەکان ئەنجام Ref.
بازنەی ڕەخنەگرانی دیلمی لەندەن ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ نواندنکاری بەریتانی/ئێرلەندیی لاوی ساڵ نۆوا جوپ (ھەروەھا بۆ سەمەرە و پیاوێک بە دڵی ئاسنینەوە) پاڵێوراو [٣١]
کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی سان دیێگۆ ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ باشترین ئەکتەری پاڵپشت ئۆسکار ئایزەک پاڵێوراو [٣٢]
فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ شێری ئاڵتوونی جۆرج کلونی پاڵێوراو [٣٣][٣٤][٣٥]
خەڵاتی دڵۆپەی سەوز جۆرج کلونی پاڵێوراو
خەڵاتێ فۆندازیۆن میمۆ ڕۆتێلا جۆرج کلونی براوە
خەڵاتی فراگیاکۆمۆ جۆرج کلونی براوە
خەڵایێ فرانکا سۆتسانی جولیان موور براوە
خەڵاتەکانی ساتێرن ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ باشترین فیلمی ھەستبزوێن سەبەربیکۆن پاڵێوراو [٣٦]
خەڵاتەکانی ھونەرمەندە لاوەکان ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ باشترین نواندن لە فیلمی درێژ - ئەکتەری سەرەکی لاو نۆوا جوپ پاڵێوراو

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ «Film releases». Variety Insight. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ THR Staff (٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «'Suburbicon': Film Review | Venice 2017». The Hollywood Reporter. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «Suburbicon». tiff. لە ١٨ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ «Box Office: 'Jigsaw' to Piece Together $20 Million Opening». Variety. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «Suburbicon (2017)». The Numbers. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ «Suburbicon (2017)». Box Office Mojo. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. ^ Nugent، John (١٨ی ئایاری ٢٠١٦). «Woody Harrelson joins the cast of George Clooney's Suburbicon». Empire. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. ^ 'Suburbicon' Review: A Rare Miss For Clooney, Damon, and the Coens|Digital Trends
  9. ^ ئ ا «The Real-Life Racial Battle That Inspired George Clooney's 'Suburbicon'». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  10. ^ ئ ا Longsdorf، Amy. «George Clooney's 'Suburbicon' tells racially charged story of Bucks County's Levittown». The Morning Call (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  11. ^ Anderson، Ariston. «Venice Competition Includes Films From George Clooney, Guillermo del Toro, Darren Aronofsky». The Hollywood Reporter. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  12. ^ Fleming Jr، Mike. «Toronto Film Festival 2017 Unveils Strong Slate». Deadline. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  13. ^ Giles، Jeff (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Suburbicon is a Stale Satire». Rotten Tomatoes. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  14. ^ Radish, Christina (٢٠ی ئایاری ٢٠١٦). «Producer Joel Silver on 'The Nice Guys', 'Sherlock Holmes 3′, and Joss Whedon's 'Wonder Woman'». Collider. لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  15. ^ «George Clooney Back With Coen Brothers». Empire. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  16. ^ Jagernauth, Kevin (٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «Matt Damon, Julianne Moore And Josh Brolin To Star In George Clooney's Coens-Penned 'Suburbicon'». IndieWire. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  17. ^ Slead, Evan (١٧ی ئایاری ٢٠١٦). «Woody Harrelson to star in George Clooney's Suburbicon». Entertainment Weekly. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  18. ^ Borys, Kit (٣١ی ئابی ٢٠١٦). «George Clooney's 'Suburbicon' Adds 'Night Manager,' 'Night Of' Actors (Exclusive)». The Hollywood Reporter. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  19. ^ Wiseman، Andreas (٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «Woody Harrelson on 'LBJ', Trump and Spandex». Screen Daily. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  20. ^ Collis، Clark (١٤ی ئابی ٢٠١٧). «Josh Brolin was cut from final version of Suburbicon». Entertainment Weekly. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  21. ^ Whitehead, Brian (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). «Earlier this month, George Clooney found the quiet family town of Suburbicon in Fullerton». Orange County Register. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  22. ^ «Alexandre Desplat to Score George Clooney's 'Suburbicon'». FilmMusicReporter. ٧ی ئازاری ٢٠١٧. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  23. ^ Gettell، Oliver (٢٧ی ئازاری ٢٠١٧). «George Clooney's Suburbicon sets award season release date». Entertainment Weekly. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  24. ^ «Suburbicon (2017)». DVDs Release Date. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  25. ^ D'Alessandro, Anthony. «Jigsaw' Looks To Keep 'Saw' Franchise Sharp During Pre-Halloween Weekend With $20M+ Opening». لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  26. ^ ئ ا D'Alessandro, Anthony. «Horror Has Few Scares At B.O. As 'Jigsaw' Dulls To $16M+, 'Suburbicon' Condemned With D- CinemaScore». Deadline Hollywood. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  27. ^ D'Alessandro, Anthony. «'Thor: Ragnarok' Flexes His Box Office Muscles To $120M-$122M Opening – Early Sunday AM Update». Deadline Hollywood. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  28. ^ «Suburbicon (2017)». Rotten Tomatoes. Fandango Media. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  29. ^ «Suburbicon reviews». Metacritic. CBS Interactive. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  30. ^ David Rooney (٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «'Suburbicon': Film Review | Venice 2017 | Hollywood Reporter». The Hollywood Reporter.
  31. ^ Ramos، Dino-Ray (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «'Three Billboards' Wins Film Of The Year At London Critics' Circle Awards». Deadline. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  32. ^ «2017 San Diego Film Critics Society's Award Nominations». San Diego Film Critics Society. ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  33. ^ «Venezia 74, i premi collaterali». Repubblica. ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  34. ^ «A Venezia il Green Drop Award al film più ecologista». ANSA. ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  35. ^ «Queer Lion a Venezia: 9 film in gara per il Leone Gay». Nonsolo Cinema. ٢٢ی ئابی ٢٠١٧. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  36. ^ McNary، Dave (١٥ی ئازاری ٢٠١٨). «'Black Panther,' 'Walking Dead' Rule Saturn Awards Nominations». Variety. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  37. ^ «2018 NOMINEES Young Artist Awards». youngartistawards.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]