سەرسەنگ
ܣܪܣܢܓ | |
---|---|
بە عەرەبی: سرسنک بە ئینگلیزی: Sarsing | |
چەند دیمەنێکی شارەدێی سەرسەنگ | |
![]() شارەدێی سەرسەنگ | |
پۆتانەکان: 37°02′26″N 43°20′37″E / 37.04049°N 43.34352°Eپۆتانەکان: 37°02′26″N 43°20′37″E / 37.04049°N 43.34352°E | |
وڵات | ![]() |
ھەرێمی فێدراڵ | ![]() |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
قەزا | قەزای ئامێدی |
ناحیە | ناحیەی سەرسەنگ |
بوون بە شارەدێ | ١٩٥٦ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری ناحیە | ئەلەند حازم |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٫١٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٤٦ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٠١٧ مەتر (٣٬٣٣٧ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٧٢٧[٢]\١٦،٧٦٦[٣] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(بادینانی) و سریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) و مەسیحییەت(کاسۆلیکی کلدانی) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٤] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
سەرسەنگ یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. سەرسەنگ ناوەندی ناحیەی سەرسەنگە. دەکەوێتە ناوچەی مێژوویی بەرواری ژێری.[٥][٦][٧][٨][٩]
شارەدێی سەرسەنگ لە شارۆچکەی ئامێدی (٣٧)کم و (٦٣)کم لە شاری دھۆک دوورە.[١٠] لە شارۆچکەکەدا کڵێسایەکی (مار مەتای) ھەیە. پێشتر (مەزارگەی مار جەرجیس)یش ھەبووە.[١١]
بەناوبانگە بە چاندنی سێو، ترێ، ھەنجیر، بەھێ، و بەرھەمھێنانی ھەنگوین کەشوھەوای ھاوینەی فێنکی ھەیە و زستانەکانی زۆر ساردە، بەو پێیەی ڕێگای بە بەفر دەگیرێت.
لە ساڵی ١٩٢٢دا سەرسەنگ لەلایەن پەنابەرە ئاشوورییەکانی خێڵی (تیاری) لە ھەکارییەوە لەسەر لوتکەی وێرانەکانی گوندێکی کۆنی ئاشوورییەکان نیشتەجێکران.[١٣] لەگەڵ نیشتەجێکردنی، دانیشتووانەکەی لە ١٠٠ خێزانی ئاشووری لە ٤٠ ماڵدا پێکھاتبوون، کە ھەموویان لایەنگری کەنیسەی ڕۆژھەڵات بوون، کە لە جینۆسایدی ئاشوورییەکان لە تورکیا ڕزگاریان بووبوو. لە ساڵی ١٩٣٣ لە نێوان کۆمەڵکوژیی سێمێل ژمارەی دانیشتووانەکەی بۆ نزیکەی ١٥٠ کەس کەم بووەوە، بەڵام تا ساڵی ١٩٣٨ لە ٥٥ خێزاندا گەیشتە ٣٠١ کەس.[١٤]
کۆشکێکی شاھانە لە سەرسەنگ لەلایەن شازادەی جێنشینی (عەبدولئیلا)، حاکمی شا فەیسەڵی دووەمی عێراقەوە دروستکرا و زۆرجار لە ھاویندا ھەردوو شازادە و پاشا سەردانیان دەکرد. شا فەیسەلی دووەم لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا مەزارگەیەکی (مار جەرجیس) لە شوێنی دێری وێرانکراوی (مار جەرجیس) دروستکرد و ھەروەھا کڵێسایەکی (مار مەتای) لە ساڵی ١٩٥٥ لەسەر کەلاوەکانی دێری (مار مەتای) دروستکرا.
لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوولدا لە ساڵی ١٩٦١، ژمارەی دانیشتووانی لە ١٥٠ خێزان و ٨٠ ماڵدا بۆ ٧٠٠ کەس زیادی کردبوو. لە سەرەتای شەستەکاندا، سەرسەنگ بوو بە شوێنێکی سەرەکی گەشتیاری و ھۆتێل و سینەما و چێشتخانە دامەزران. بەڵام دوای ڕێکەوتننامەی ١١ی ئازار زۆربەی خاکی ئاشوورییەکان لە باکوور و ڕۆژئاوای سەرسەنگ لەلایەن کوردانی گوندەکانی (ئارادەن ئیسلام و کانی جانەرکی) بە ڕێنمایی مەلا مستەفا بارزانی سەرکردەی سەربازی کورد لە ساڵانی ١٩٧٢ – ١٩٧٣ دەستی بەسەردا گیرا.[١٥]
مەزارگەی (مار جەرجیس) لە ساڵی ١٩٧٧دا ڕووخێنرا و لە شوێنی ئەو ھۆتێلە دانرا کە لە ناوەڕاستی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا سووتا. لە دوای شاڵاوی ئەنفال و دامەزراندنی ناوچەکانی دژەفڕینی عێراق، کوردە ئاوارەکانی گوندی (جیا) لە پارێزگای ھەولێر لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەو زەویانەی لە ڕۆژھەڵاتی سەرسەنگ دەستیان بەسەر گیرا نیشتەجێکران.[١٦]
لە ٢٢ی تەمموزی ١٩٩٨دا باس لەوە کرا کە ماڵە ئاشوورییەکان لە سەرسەنگ لەلایەن کوردەکانەوە ھێرشیان کراوەتە سەر و ھەندێکیشیان بە تەقەی دەمانچە بریندار بوون کە منداڵێکی چواردە ساڵانیشی تێدابووە.[١٧] ھەروەھا ڕاپۆرتەکانی زیانگەیاندن بە بەرھەم و باخەکانی ترێ و دزینی بەرھەمی سەر بە ئاشوورییەکان لە سەرسەنگ لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە بەڵگەدارکراون. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩دا ١١٣ ئاشووری ئاوارەبوو کە ٣٥ خێزانیان ھەبوو لە سەرسەنگ نیشتەجێ بوون و ١٠٠٠ ئاشووریش کە ھەموویان لایەنگری (کەنیسەی ئاشووری ڕۆژھەڵات) بوون، بەپێی خەمڵاندنەکان لە ساڵی ٢٠١٢دا نشتەجێبوون. بەم شێوەیە ژمارەی دانیشتوانی ئاشووری بە ھۆی ھەڕەشە و ھێرشی کورد لە ساڵی ٢٠١٤ لە زیاتر لە ٣٠٠ ماڵەوە کەمی کردووە، لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ١١٨ ماڵ، پاشان لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٩٢ ماڵ، تا ئەو کاتە ژمارەی دانیشتوانی کورد بۆ زیاتر لە ٢٠٠٠ ماڵ زیادی کردووە. تا ساڵی ٢٠٢١ ،(٣٢٥) ئاشووری لە ٩٣ بنەماڵەدا لە سەرسەنگ نیشتەجێن.[١٨]
شارەدێی سەرسەنگ ھاوسنوورە لەگەڵ؛
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
![]() | ئەم «کوردستان» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |