سەید عەلی ساڵحی لەدایکبووی ١٩٥٥ شاعیرێکی ناوداری بە ڕەچەڵەک لوڕی سەردەمە و بە یەکێک لە کەڵەشاعیرە زیندووەکانی ئێران دەناسرێ. لە شاری ئیزەی پارێزگای خووزستان (باشووری رۆژاوای ئێران) لە دایک بووە. ساڵحی بە چاوێکی نزیکەوە دەڕوانێتە ئەدەبیات و وێژەی کورد و دۆستایەتیی لەگەڵ شێرکۆ بێکەس، فەرھاد پیرباڵ و بەختیار عەلی و شاعیرانی تری کوردیش ھەبووە. بۆ ڕووداوەکانی کورد بەخەم بووە و وەدەنگ ھاتووە؛ شێعری بۆ کۆبانی و عەفرین نووسیوە. تەڵچنێکی شێعرەکانی شێرکۆ بێکەسیشی لەگەڵ وەرگێڕی کورد حەمەڕەئووف مرادی بە ناوی سلیمانیە و سپیدەدم جھان[١] (واتە: سلێمانی و تاریک و ڕوونی دنیا) کردۆتە فارسی. بانگ کراوەتە فستیواڵی گەلاوێژ و خەڵات کراوە. ١٨ی خاکەلێوەی ٢٠١٨ خەڵاتی زێڕینی فستیواڵی گەلاوێژی پێشکەش بە ئاوارەکانی عەفرین کردووە.[٢] ساڵی ٢٠١٠ لە ئێران دیوانە شێعری "ئەنیس کۆتایی ئەم حەوتووە دێ"ی ساڵحی خەڵاتی "نیما"ی پێ بڕاوە، بەڵام ساڵحی وەخۆی نەگرتووە و لە وەڵامدا کوتوویەتی "بەخەمی برسێتیی خەڵکەوە بن باشترە".[٣] گەلێک کتێب و نووسراوەی بەپێزی ھەن و بە بنیاتنەری بزووتنەوەی شێعری گوتار (گفتار) و شەپۆلی نوێ لە شێعری فارسیدا دەناسرێ، کە لە زمانی دژوار و قورس پارێز دەکا و بەرەو نەرم و نیانیی زمان کل دەبێ.[٤][٥][٦]
سەرجەم بەرھەمەکانی سەید عەلی بە زمانی فارسی نووسراون و کە ھەزاران لاپەڕە شێعر و نووسراوەن. بەشێک لە دیوانە شێعرەکانی بریتین لە:[٧][٨][٩]
- لە گۆرانییەکانی قەرەچیە ئەھوازییەکانەوە
- ھەڵبەستەکان
- لەیالی... لا
- پێشبینیکەر و پیادەی شەتڕەنج
- سێگۆشەکان و ڕوون بوونەوەکان
- شەیدابوون لە بەفرانبار و مردن لە ساتەوەختی خەرماناندا
- درەنگ ھاتی ڕی ڕا
- نامەکان و ناونیشانەکان
- ئۆغرت خێر بێ
- ساویلکە بووم، تۆ نەبووی، باران ھەبوو
- دوایین شەیداییەکانی ڕی ڕا
- خولیاکانی ئەو باویلکە غەمگینەی لە باشوورەوە ھاتبوو
- ئاسمانییەکان
- نزای ژنێک بەڕێگاوە
- مخابن مەلا عومبەر
- دەسکەنەی دڵبەرەکانی شەو
- یوومائانادا
- سەمفۆنیی بەرەبەیان
- ئەنیس کۆتایی ئەم حەوتووە دێ
- ئێمە نابێ بمرین، خولیاکان بێ دایک دەبن
- کۆترەباریکەی خەمباری سەرلەنگۆرەی خەزان (ھەزار و یەک ھایکۆی فارسی)
- خولیاکانی ئەو باویلکە غەمگینەی لە باشوورەوە ھاتبوو[١٠] (وەرگێڕان: ساماڵ ئەحمەدی)
- ئەگەر عاشق نەبین ئەمرین (وەرگێڕان: مەریوان ھەڵەبجەیی)
- سەرھەڵگرتوو بە بیابانی بێ ئاو و
- مرۆڤدا...
- بەشوێن چاڵاوێکی گەرووبڕاودا وێڵم
- خەریکە لە چنگ ئەوەی ئێوە دەیڵێن
- ماندوو دەبم
- دەمەوێ لە داخی ئەم ھەموو ڕازە
- گۆرانییەک لە نوێژی نوور بچڕم و
- کۆتایی بێنم بە شەو!
- ھەتا کەی لە پەنا ئەو چراشکاوەڕ
- ھەر باسی دەستی بەسراو و بنبەستی ماڵ و
- بێ خەویی ئەم لانکەیە دەکەی؟[١١]
لەگەڵ دایکانی کۆبانی
- چل مەمکی بڕاو
- ھێشتا
- لە تاریکی دا
- - کۆڵان بەکۆڵان -
- ھان بەدەم ساوایانی تینووی کۆبانێ وە.
- ئاخ، خونکارانی ھەڵەوێژ!
- ئاخ، ڕۆڵە وجاخ کوێرکانی باوەئادەم!
- جا تۆ چت داوە
- لەم میراتە...
- کە تەنانەت وشەکانیش
- لەترسی توقینی ویژدانیان
- خۆیان لەخەوداوە![١٢]
(وەرگێڕان: ئەیووب گازرانی)
عەفرین
- نە دەبینن
- نە دەبیستن
- دونیا لە خەوایە
- لەشکری سوارئاژۆی خواجە سلێمان
- -سم کوتی لاشەی منداڵان-
- بەسەر خەونەکانی ئێمە تێدەپەڕێ
- ھەم دەبینن
- ھەم دەبیستن
- دونیا خۆی داوەتە دەست “با” خەو
- زرێپۆشەکانی خواجە سلێمان
ئاوەارەکانی عەفرینیان
- _بە بێ غوسڵ و کەفن-
- زیندە بەچاڵ کردووە
- بە ھەموو ئەمانەشەوە…
- بەھەموو ئەمانەش بە خواجە سلێمان بڵێن:
- نە کوشتنی کۆتر و نە کۆمەڵکوژیی کەناریی
- ئێمە لە گەیشتن بە خەونی ئازادی
- قەت بێ ھیوا نابین.[١٣]
(وەرگێڕان: عادڵ قادری)