شانلی کاسوێڵ | |
---|---|
لەدایکبوون | فلۆریدا، ئەمریکا | ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٧–ئێستا |
شانلی کاسوێڵ (بە ئینگلیزی: Shanley Caswell؛ لەدایکبووی ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩١)[١] ئەکتەری ئەمریکییە.[٢]
شانلی کاسوێڵ لە شاری ساراسۆتا لە ویلایەتی فلۆریدا لەدایکبووە و گەورە بووە. شانلی لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا لە شانۆی ناوخۆیی دەستی بە نواندن کرد.[٣][٤][٥] لە کاتێکدا لە قۆناغی ئامادەییدا بوو، پەیوەندی بە "سەرچاوەی ھەرزەکاران"ەوە کرد، کە تیپێکی شانۆیییە کە گرنگی بە پەروەردەکردنی کۆمەڵگەی ھەرزەکاران دەدات لەسەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٧دا ڕووی لە لۆس ئەنجلۆس کرد بۆ ئەوەی زیاتر کاری خۆی بکات، لەوێ چەندین ڕۆڵی میوانی بینی. یەکەم بەرھەمی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا مۆدێلکردنی بوو.[٦] ھەروەھا لە ئەنترۆپۆلۆژیای کولتووری لە زانکۆی یو سی ئێڵ ئەی لێکۆڵینەوەی کرد.[٧]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شانلی کاسوێڵ تێدایە. |