شلەی ئەلێکتڕۆڕیئۆلۆجیک (بە ئینگلیزی: Electrorheological fluid) بریتیە لەو شلە ھۆشمەندانە لە توانای خۆگونجاندنیان ھەیە لەگەڵ کاریگەریە دەرەکیەکان. ئەم جۆرە شلانە بەشیکن لە ماددە ھۆشمەندەکان کە لە زۆر بواری جیاجیادا سودیان لێدەبینرێت. لەم شلانەدا تەنۆلکەگەلێک بەربڵاون کە بە گشتی نەگێنەرن بەڵام ووڵام دانەوەیان بۆ بواری کارەبایی باشە. کاتێک کە بوارێکی کارەبایی دەخرێتە سەر ئەم جۆرە شلانە، لینجی شلەکان گۆڕانکاریان بەسەر دێت. بوارە کارباییەکە لە توانایداھەیە ماددەکە لە دۆخێکی شێوە شل بگۆڕێت بۆ شێوە جڵ. پاش لاچونی بوارە کارەباییەکە لە ماوەی چەند میلی چرکەیەک دەگەڕێتەوە شێوەی یەکەم.[١]
زانایەکی ئەمریکایی بە ناوی وێڵز ئەم تایبەتمەندیەی لە ساڵی ١٩٤٩ز لە مەقالەیەک دا بڵاوی کردەوە.
بەکارھێنانی ئەم شلەیە لە کلاج و بابەتە پەیوەندیدارەکانی ھایدرۆلیک سودیان لێدەبینرێت.[٢]
{{cite magazine}}
: بیرخستنەوەی magazine پێویستی بە |magazine=
ھەیە (یارمەتی)